- سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، باراک ئۆباما، ڕایگەیاند" ماوەیەکی زۆرە چاودێریی دۆخەکە دەکەین و کارەساتێکی مەترسیدا، بەسەر عێراق و کوردەکاندا هاتووە و فەرمان بە سوپای ئەمریکا دەکەم، لەتەواوی ناوچەکانی کوردستان و عێراقدا، هێرشی سەر داعش، دەست پێ بکەن.
- فڕۆکە ئەمریکییەکان، 8 هەزار ژەمی خواردن و 5 هەزار و 300 گاڵۆن ئاویان بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال فڕێداوەتە خوارەوە.
- کاژێر 2:40 ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەند فڕۆکە جەنگیی ئەمریکا لە جۆری ئێف 16، بۆ پشتیوانیکردنی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەستیانکرد بە بۆمبارانکردنی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) و، ژمارەیەکی زۆر کوژراوی داعش هەیە و زۆر بە وردی هێز و بنکەکانی داعش دەپێکن.
- گەریلاکانی YJA STAR و HPG لە دوای گواستنەوەی هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ شوێنێکی ئارام، جارێکی تر گەڕانەوە و لەگەڵ پێشمەرگەکانی هەرێمی باشووری کوردستان لە دژی گروپە چەتەکانی داعش شەڕ دەکەن.
- کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات، گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ شاری هەولێر ڕاگرت.
- 200 خێزان لە چیای شنگال دەربازبوونە و گەیشتوونەتە زاخۆ.
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەت کێشانی ئێران دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، هەر کام لەسنورەکانی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئێمە گرنگ نییە، گرنگ ئەوە خاکی کوردستان و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزین.
- فواد حسێن ڕایگەیاند: لەم شەڕانەی دوایدا پێشمەرگە 150 شەهید و 500 بریندار هەیە.
- پەیامنێرێکی ANF بە ناوی ''دەنیز فرات'' لە کامپی مەخمور لە کاتی ڕومال کردنی هەواڵەکاندا بە هۆی هێرشی گروپە چەتەکانی داعش گیانی لەدەست دەدات.
- وڵاتی ئیتاڵیا بەفەرمی پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرەی جەنگ لەدژی چەکدارانی داعشو بیر لەدۆزینەوەی شێوازێک دەکەنەوە بۆ یارمەتی سەربازیو مرۆیی بۆ کورد.
- چەکدارانی داعش لەناحیەی بەعشیقە، مەسیحیو یەزیدییەکانیان ڕاگەیاندووە : کەیان دەبێت موسوڵمان بن یان دەبێت باج بدەن.