پەیوەند جەلال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەکاریی کردووە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ئەمساڵیش نزیکەی 40 هەزار خوێندکار بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی داخڵکراون.
نەجمەدین عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: ئامادەکاری تەواومان بۆ کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لەسنووری پارێزگای سلێمانی کردووە و جەختیشیکردەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن نزیکەی 40 هەزار خوێندکاری قۆناغی یەکی بنەڕەتی داخڵکراون.
سەبارەت به و خوێندنگایانەش کە هەتا ئێستا ئاوارەکانی تێدایە، ناوبراو ڕوونیکردەوە: لەئێستادا لەسنووری قەزای دوکان و ڕانیە نزیکەی 45 قوتابخانە ئاوارەیان تێدا ماوە.
هەفتەی ڕابردووش نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: بەپێی ئه و ئامارەی داوامان کردووە و هەتا ئێستا بەشێکی زۆری کتێبانەمان بۆ دابینکراوە و بەگشتیش وەزارەتی پەروەردە بۆ باخچەی ساوایان و پۆلەکانی (یەک و دوو و سێ)ی بنەڕەتی لە 100% کتێبی دابینکردووە و بۆ قۆناغەکانی دیکەش 50% ی دابینکردووە.
وتیشی: "داوامان لەسەرجەم پەروەردەکان کردووە سوود لەکتێبەکانی ساڵی ڕابردوو وەربگرن بۆ قۆناغەکانی دیکە".
نوعمان عوسمان ڕوونیکردەوە: دابینکردنی ئه و 50% یە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە وەزارەت ساڵانە بەڕێژەیەک کتێب دابین دەکات، بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو 100% بوو، ئەمساڵ 50% یە، چونکە هەندێک کتێبیش هەیە تەمەنی بۆ دوو ساڵ دەبێت.
- 09-09-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,213 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!