پەیوەند جەلال
تازەترین ژمارەی کۆچبەرانی نیشتەجێی سنوری پارێزگای سلێمانی بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی گەیشتۆتە نزیکەی 300 هەزار کەس کەپێکهاتووە لە کوردانی ڕۆژئاوا و خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
عوسمان مستەفا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی بەخەندانی ڕاگەیاند کە "لەئێستادا لەسنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 300 هەزار پەنابەر و کۆچبەر هەن".
وتیشی: بەشێکی ئه و ئاوارانەی کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەچەند ناوچە و شارێکی عێراق بەهۆی شەڕی داعشەوە ڕوویان لەسنوری پارێزگای سلێمانی کردووە و ژمارەیان (189 هەزار و 927 کەسە) واتە (31 هەزار و 652 خێزان)، هەروەها 26 هەزار و 383 کەس لەپەنابەرانی ڕۆژئاوا ڕوویانکردووەتە سلێمانی و دوایەمین کاروانیشیان لەکەمپی عەربەت نیشتەجێن.
ناوبراو ئاشکرایکرد، "نزیکەی 36 هەزار کوردی ڕۆژهەڵات لەسنووری پارێزگای سلێمانین، له و ژمارەیە 16 هەزاریان جێگیرن و ئەوانەی دیکەش هاتووچۆ دەکەن"، دەشڵێت: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام تا سەرەتای ئەمساڵ، نزیکەی 15 هەزار و 700 خێزان ڕوویان لەسنوری پارێزگای سلێمانی کردووە.
- 29-10-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,273 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!