لە ڕۆژی 11-12-2014 و تا ئەمرۆ، چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس دلێر عەبدوڵڵا محمد بە فرمانێکی بنکەیەکی پۆلیس و دادگایەکی شاری هەولێر بە پێی ماددەی 9 لەیاسای ژمارە 35 ی ڕۆژنامەنووسی، ئەو ڕۆژنامەنووسە لەشاری سلێمانی دەستبەسەرە، لە کاتێکدا یاسای ژمارە 35 دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسی تێدا نەهاتوە..
لەسەردانی ئێمەدا بۆ بنکەی پۆلیسی ڕزگاری و بەندیخانەی گرتن و گواستنەوە لە شاری سلێمانی بۆمان دەرکەوت کە فرمانی دەستگیرکردنی ئەم ڕۆژنامەنووسە لە شاری هەولێر دەرچوەو داوا لە پۆلیس و دادگای سلێمانی دەکات ناوبراویان بۆ دەستگیر بکەن، واتە فرمانی دەستگیرکردن گەیشتوەتە شاری سلێمانی نەک لێکۆڵینەوە، لەکاتێکدا ئێمە وەک لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەم بڕیارە ئاگادار نەکراوینەتەوە و ناشزانین ئەمە بە چ یاساو پێوەرێک ئەنجام دراوە..
لەکاتێکدا گرتنی ڕۆژنامەنووس دلێر عبدالله بە پێشێلکردنی زەق و ئاشکرای کاری ڕۆژنامەنووسی وئازادی و ئازادی وتن لە قەڵەم دەدەین، داواکارین لە دادگاکان چیتر سەروەری و ئازادیی ڕۆژنامەنووسان پێشێل نەکەن و هیوادارین ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لەمە زیاتر ڕێگە بە پێشێل کردنی یاسای ژمارە 35 نەدات و سنوورێک بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا بپارێزێت..
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
14-12-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,528 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!