دەریاچەی خەلیلولڕەحمان لەئورفا کە بەشوێنێکی پیرۆز دەناسرێت، لەهەموو وەرزێکدا پێشوازی لەگەشتیاران دەکات.
دەریاچەی خەلیلولڕەحمان لە ئورفا کە دەگوترێت شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراهیم-ە، هاوکات ئەو شوێنەیە کە دەسەڵاتداری ئەو کاتە نەمرود ئیبراهیمی کردووەتە ناو ئاگرەوە، یەکێکە لەناوەندە سەرەکییەکانی گەشتوگوزاری ئەو شارەو هەموو وەرزێک جیاوازی و تایبەتمەندییەکی خۆی هەیەو یەکێک لەو شوێنانەیە کە گەشتیاران کاتێکی زۆر خۆشی تیادا بەسەر دەبەن.
هەمیشە لەکۆتاییەکانی هەفتەدا ناوچەکە زۆر قەڕەباڵغ دەبێت و گەشتیارەکان بە خواردندان بەماسییەکان و وێنەکێشان کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و سەردانی ئەشکەوتی ئیبراهیم دەکەن و نزا دەکەن.
- 24-12-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,998 جار هاتیە دیتن