فەرهەنگ فەرەیدون
بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕایدەگەیەنێت لەمساڵدا 30 ژن کوژراوە و 41 ژن خۆیکوشتووە و 81 ژنیش خۆی سوتاندووە.
کوردۆ عومەر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ ژنان بە خەندانی ڕاگەیاند:"لەمساڵدا 30 ژن کوژراوە و 41 ژنیش خۆیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، 183 ژن بە قەزا و قەدەر سوتاون و 88 ژنیش خۆیان سوتاون، 6 هەزار و 173 سکاڵای یاساییمان لا تۆمارکراوە و له و ڕێژەیەش 127 یان گێچەڵی سێکسییە".
وتیشی:" لەمساڵدا 1 هەزار و 784 سکاڵا زیادی کردووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لێکۆڵێنەوە لە توندوتیژی خێزانیش لای ئێمە دەکرێت، بەپێی ئه و یاسایە تا کەسانی پلە چوار دەنێرێت بۆ لای ئێمە، بۆیە داوامان لە دادوەرە بەڕێزەکان کردووە هەموو جۆرە توندوتیژییەک لەلایەن هەرکەسێکی خێزانەوە بێت بنێرێت بۆ بەڕێوبەرایەتییەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "31 ئاداری 2014 لەکۆبوونەیەکدا کە وەزیری ناوخۆ ئامادەبوو، داوامانکرد لێکۆڵەری یاسایی دابنرێت لە نوسینگەکانمان، لە هەوڵێر و سلێمانی دایانناوە، بەڵام تائێستا لە سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان و سۆران لێکۆڵەری یاسایی دانەنراوە".
بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ئەوەشی خستەڕوو: "ئەمساڵ 14 خولمان بۆ ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتییەکەمان کردووەتەوە، شەش لەوانە لە دەرەوەی وڵات بووە، دوو کۆنفرانسمان کردووە، کۆمەڵێ نامیلکەشمان بڵاوکردووەتەوە".
- 30-12-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,469 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!