بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ ئاماری ڕوادەوەکانی هاتوچۆی ساڵی 2014ی سنوری قەزاکەی ڕاگەیاند کە تەنها 22 کەس به و هۆیەوە گیانیان لەدەستداوه و بەراورد بەساڵی 2013 ڕوداوەکان کەمیکردووە.
محمد شوانی، ئاوێنەنیوز: نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ عومەر عەلی ئاماری ڕوداوەکانی هاتوچۆی ساڵی 2014ی قەزاکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاورکدەوە کە تەنها 22 کەس به و هۆیەوە گیانیان لەدەستداوه و 153 کەسیش بریندار بوون و 71 ئۆتۆمبیلیش وەرگەڕاوه و 232 پێکدادانیش ڕوویداوە لەگەڵ شێلانی 13 کەسدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژە بەوەشدەکات بەراورد بەساڵی 2013 ڕوداوەکانی هاتووچۆ لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ڕووی لەکەمی کردووە، ئەمە جگە لەوەی20 هەزارو 534 چلاکییان ئەنجامداوە.
- 06-01-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,546 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!