- بومەلەرزەیەک بەگوڕی سێ پلە بەپێوەری ڕێختەر شاری سلێمانی هەژاند، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانیش ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 50 بومەلەرزە لە سلێمانی و دەوروبەری داوە.
- ئەرمینیا بڕیاریدا کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بکاتەوە.
- کەسوکاری ئەو پۆلیسانەی لە شەڕی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 31-10-2015 نێوان هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستان بێسەروشوێنن، لە شاری کەرکووک خۆپێشاندانێکیان بۆ بەردەم تەلاری پارێزگەی کەرکووک ڕێکخست و داوای یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کەسەکانیان و هەوڵی خێرایی ئیدارەی کەرکووکیان دەکرد بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکانیان لە دەست تیرۆریستانی داعش، ئەوەی تا ئێستە زانراوە ژمارەی ئەو کەسانەی ئێستە لە ژێر دەستی داعشن و بەدیلی گیراون و 19 کەسن و زۆربەیان لە هێزەکانی پۆلیسی کەرکووکن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,603 جار هاتیە دیتن