زیاتر لە 10 هەزار ژن و کچی عێراقی ڕێفێنراون یاخود مامەڵەی بازرگانیان پێوەکراوە و کراونەتە کۆیلە و بەکارهێنراون بۆ مەبەستی سێکسی و لەشفرۆشی و خوێنبایی، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێکی گروپی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق.
ئاوێنەنیوز: چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ مەزەندەی ئەوە دەکەن کە لەدوای ئازادکردنی عێراقەوە لەساڵی 2003 تا ئێستا نزیکەی 14 هەزار ئافرەت لەعێراق کوژرابن و چەندین ژن و کچیش دەستدرێژییان کراوەتەسەر کە منداڵی تەمەن 4 ساڵانیان تێدابوە.
لەراپۆرتێکدا چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردوە کە بەشێکی زۆر لەژنەکان بەهۆی تێکچونی باری دەرونیان پەنایان بۆ کاری خۆکوژیی بردوە.
ئه و گروپە باسیان لەوەش کردوە کە لەم چەند ساڵەی دواییدا بازرگانیکردن بەئافرەتانەوە وەک قارچک سەریهەڵداوه و گروپی چەکدارانی داعش ڕۆڵی سەرەکییان گێڕاوە لەکڕین و فرۆشتن بەکچانەوە.
کوردانی ئێزدیی کە لەسەرەتای مانگی ئابی 2014 لەلایەن داعشەوە پەلاماری شارەکەیان (شەنگال) درا، پشکی شێریان بەرکەوت له و مەسەلەیەداو هێشتا ژمارەیەکی زۆر لەژنان و کچانی ئێزدی وەک کۆیلە لەلایەن ئه و چەکدارانەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
- 18-02-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,313 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!