- لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانانەوە، دوو بنکەی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شنگال خاپوور کران.
- وەزیری بەرگری عیراق ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرێتی گشتی هەواڵگیری عیراق لە شاری سلێمانی 15 داواکراوی دەستگیرکردووە کە بە مادەی تیرۆر داواکراو بوون.
- هێزێکی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی کۆیە هێرشدەکەنە سەر کەمپی ئازادی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و بێڕێزییەکی زۆر بە ژن و منداڵ و کادیرو پێشمەرگەکانی حیزب دەکەن". بەڵام ئاسایشی کۆیە دەڵێ ئەو هێزە بە بڕیاری دادگا ڕۆیشتوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک و کارەکەیان یاسایی بووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,252 جار هاتیە دیتن