سکرتێری حیزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئاماری شەهید و بریندارەکانی ڕووبەروو بوونەوەکانی پێشمەرگەی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا ئاشکراکردو ڕایگەیاند " نزیکەی هەزار و 100 پێشمەرگە لە ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا شەهیدبوون و زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگەش بریندار و کەمئەندام بوون."
محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە وتەیەکدا لە مەراسیمی ڕێزلێنانی شەهیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، لە هەولێر ڕایگەیاند " لە ماوەی شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، نزیکەی هەزار و 100 پێشمەرگە شەهیدبوون، زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگەش بریندار و کەمئەندام بوون و لەو چوارچێوەیەشدا، زیاتر لە سێ هەزار منداڵی کوردستان بێ باوک بوون."
وتیشی " قارەمانێتی پێشمەرگە وایکردووە زیاتر لە پەنجا وڵات هاوکاری کوردستان بکەن و پێشمەرگە ناوێکی پیرۆزەو شەونخوونی ئەوان بووەتە هۆی پاراستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان."
لەبارەی تواناکانی هێزی پێشمەرگەشەوە ڕایگەیاند " هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتنی بەردەوامدان و ڕۆژانە شوێنی گرنگ لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەردەهێنن، پاراستنی دەستکەوتەکانیشمان بەبێ قوربانیدان ناکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەمە یەکەم جارە کورد لە ڕووی سیاسییەوە سەربکەوێت، ئەم شەڕەش دۆستێکی زۆری بۆ کورد هێناوە و کورد سەرکەوتوو بووە لە ڕووی سیاسی و سەربازیشەوە".
- 26-03-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,026 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!