رۆژنیوز ناوەندی هەواڵەکان
گەڕانەوەی هاوڵاتیانی #کۆبانێ# کە بەهۆی هێرشی چەتەکانی #داعش# بۆ سەریان ئاوارەی باکوری کوردستان ببوون، بەردەوامە. لەنێوان 10 ڕۆژی کۆتاییدا تەنیا لە ڕێگای فەرمی 5520 کەس گەڕاونەتەوە کۆبانێ. لە نێوان 20 بۆ 29-03-2015 لەو هاوڵاتیانەی کە چووبوونە باکوری کوردستان، 5520 کەس لە ڕێگای سنوری مورشیتپنارەوە گەڕاونەتەوە کۆبانێ، ئەو هاوڵاتیانە بەپێی ئەو پلانەی کە ماڵی گەل ڕێکیخستبوو، لەو گوندانەی کە ڕزگار کراون و ئەو ماڵانەی کە خراب نەبوون نیشتەجێ کراون. زۆرێک لەو گەنجانەی کە تازە گەڕاونەتەوە بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە بوون. هەروەها هەندێکیشیان جێگای خۆیان لە پاراستنی گوندەکاندا دەگرن و هەندێکیشیان بەشداری خەباتی ناوەندەکانی تر بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەڕێوەبەرانی هەرێمی کۆبانێ دەست ئاژانسی هەواڵی هاوار کەوتووە، ئەو ڕێژەیە تەنیا ئەو هاوڵاتیانەن کە لە ڕێگای فەرمی گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە لەرێگای دەرگای سنورییەوە تێپەڕیوون، بەڵام لە دەرەوەی ئەوان بە هەزاران هاوڵاتی لە ڕێگاکانی قاچاغەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵ خۆیان.[1]
#30-03-2015#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,449 جار هاتیە دیتن