رەزاق محێبس، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، بۆ بەدواداچوونی میکانیزمەکانی جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنی نەوتی نێوانیان، حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، چەند لیژنەیەکی تایبەت، پێک دەهێنن.
محێبس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران، ژمارەی نوێی پێگەیشتووە کە ئاماژەن بە زیادبوونی هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی ڕابردوو بۆ زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل ".
بە وتەی ئه و ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: "لیژنەکان بۆ بەدواداچوونی میکانیزمەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکووک پێکدەهێنرێن و و نوێنەرایەتی چەند وەزارەتێکی پەیوەندیداری هەر دوو حکومەت دەکەن، لیژنە پەرلەمانییەکانیش لە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم کە پەیوەندیدارن بە نەوت و وزە، سەرپەرشتی کاری ئه و لیژنانە دەکەن.
رەزاق محێبس وتیشی: "لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ بەدواداچوونی میکانیزمەکانی هەناردەکردنی نەوت و بەئاگابوون لە کەلێنەکانی سیستمی گواستنەوەی نەوتی خاو و هۆکارەکانی ڕاوەستانی هەناردەکردن، سەردانی کێڵگەکانی کەرکووک دەکەن.
- 02-04-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,276 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!