بەمەبەستی بەردەوامیدان بەپاکی هەرێمی کوردستان لەنەخۆشی ئیفلیجی منداڵان، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەکات.
ئاوێنەنیوز: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، هەڵمەتەکە لە سبەینێ، یەکشەمە 12ی نیسانەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و سەرجەم منداڵانی هەرێمی کوردستان کە تەمەنیان لەخوار 5 ساڵە دەگرێتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هەڵمەتەکە (765965) منداڵی تەمەن خوار 5 ساڵ دەگرێتەوه و لەلایەن 2201 تیمی پزیشکی دەکوترێن کە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.
هەڵمەتەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی یونسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڕێوەدەچێت بە تێچووی (51731500) دۆلار و سەرجەم منداڵە ئاوارە و ڕاگوێزراوەکانیش دەگرێتەوە کە ژمارەیان (140.934) منداڵە.
- 11-04-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,559 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!