لە یادی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایان دەکەین کە هەر لە یەکەم ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، ڕۆڵێکی گەورەی لە داکۆکیکردن و پاراستنی مافەکانی ماموستایانی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە لە هەوڵی باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی مامۆستایان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردەییدا بووە.
هەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەکەین کە هەمیشە ڕۆڵێکی مەزنیان لە پێگەیاندنی زانستیانەی نەوەکانی کوردستان و جۆشدانیان بە بنەما و پرەنسیپەکانی خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادیی گەل و نیشتیماندا گێڕاوە و هەرگیز نەیانهێشتووە گوشار و بێ مووچەیی و ئاڵۆزیی بارودۆخەکان، لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی کوردستاندا ببنە ڕێگر و هەمیشە بە دڵسۆزی و بە گیانێکی گەورەی لەخۆبوردەییەوە، بەردەوامییان بە پرۆسەی خوێندن و فێرکردن داوە.
هەر لەم بۆنەیەدا بۆ یەکێتیی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایانی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی بەرنامە و پلانەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان و کەرتی پەروەرده، لە هەوڵ و کۆششەکانی خۆی بەردەوام دەبێت. دووبارە پیرۆزبایی لە یەکێتیی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
15-05-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,865 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!