شەهید (ئەنوەر مستەفا ڕەسول مەلاک) لە ساڵی 1952 لە گوندی (ئیلنجاغی گەورە)ی سنووری شارۆچکەی (کۆیە) لە بنەماڵەیەکی هەژار و جوتیار لە دایک بووە ئەم گوندە لەبەر ئەوەی ببوە کوانوی شەهیدان و لەچاو قەبارەی خۆی دەیان شەهیدی پێشکەش بەم نیشتمانە کردووە بە گوندی (ئیلنجاغی شەهیدان) بەناوبانگە. بەداخەوە لەبەر هەژاری هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە وازی لە خوێندن هێناوە لە شۆڕشی ئەیلوول ساڵی 1974 خۆی و دوو برای تری بە ناوەکانی (جەوهەر و عوسمان) دەبن بە پێشمەرگە شەهید جەوهەر کە برا گەورەی بوو لە یەکێک لە سەنگەرەکانی نزیک لە خۆی لە شاخی (شیشار) لە شەڕێکی ڕووبەروودا لەگەڵ ڕژێمی بەعسی فاشی شەهید دەبێت و هەر لە ناوچەیەکی پشت شوێنی شەڕەکەدا شەهید ئەنوەر بەدەستی خۆی تەرمی شەهید جەوهەری برای دەنێژێت. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول دەگەڕێتەوە شاری #هەولێر# و بە کاسبیەوە خەریک دەبێت. دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و لەساڵی 1980 بە نهێنی پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان). پیاوێکی باڵابەرزی هێمن و بە ورە بووە. لەساڵی 1982 چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی دووبارە لەشان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە لە تیپی 86 ی دەشتی هەولێر و کەرتی 3 ی ئەم تیپە و لەم ماوەیەدا بەشداری تەواوی چالاکیەکانی ئەم تیپە دەکات. دوای ساڵێک لە پێشمەرگایەتی و قارەمانیەتی لە #05-06-1983# لە داستانی بەناوبانگ و گەورەی گوندی (گردەسۆر) شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی نەمران کە لەو داستانە نەبەردیەدا تەنها شوهید ئەنوەر شەهید دەبێت و تاکە شەهیدی ئەم داستانەیە و بەخوێنی گەشی شەهید ئەنوەر سەرکەوتن تۆمار کراو ئەم داستانە دەنگی دایەوە چونکە ڕژێم بە هێزێکێکی زۆر و تانک و فڕۆکە هێرشی کرد بەڵام دوژمن بە سەختی شکاو دەیان سەرباز و جاش کوژران خەڵاتی ئەم قارەمانیەتی و سەرکەوتنە خوێنی (کاک ئەنوەر مستەفا ئیلنجاغی) بوو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,781 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!