- لە ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری مێرسینی تورکیا تەقینەوەیەک ڕویدا و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نازاندرێ و چەندین بریندار هەیە. بەهۆی تەقینەوەکەشەوە ئاگر کەوتووەتەوە. هەروەها بنکەی ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی سیحانێی لە ئەدەنەش سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک تیایدا ڕوودەدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 کەس لەو ڕوداوەدا بریندار بوون. پەرلەمانتاری مێرسینی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ڕایدەگەیێنێت "بەهۆی ئەوەی کە هادەپە لە سەرووی بەندی سەدا 10وەیە چەند لایەنێکی ترساندووە و پێدەچێت دەوڵەت و حکومەتی تورکیاش لەپشت ڕووداوەکەوەبن".
- ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی فەرماندار ڕووبار، کەلە حەسەکە، تلتەمر و سەرێکانی دژی چەتەکانی داعش دەستی پێکردوە، لە گوندی ئوم ئەلمەسیر گەیشتنە یەک، و لە ئەنجامدا 23 گوند لە چەتەکان پاککراونەتەوە و کەوتونەتە دەست یەپەگە.
- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناسنامەی ئەو گرووپە تیرۆرستییەی ئاشکراکرد کە 18 بۆمبیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی هەرێمدا بیتەقێننەوە، هەروەک ڕاشیدەگەیەنێت، گرووپەکە سەر بە داعشن و لە شەش کەس پێکهاتوون.
- لە شەقامێکی شاری کەرکووک بۆمبێکی موگناتیسی بە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا تەقییەوە و بە هۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,172 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!