ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند کەلە مانگی گوڵاندا 1005 چەتە کوژراون و لاشەی 353 چەتەش کەوتوەتە دەست شەرڤانان، ئاشکراشی کردوە کەله ماوەی یەک مانگی شەڕەکاندا 86 شەرڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهیدبوون. هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی گوڵانی لەسەر ماڵپەڕی ڕەسمی خۆیان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە یەپەگە لەو مانگەدا 73 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، بەگشتی 1005 چەتە کوژراون، لاشەی 353 چەتەش کەوتوەتە دەست شەرڤانان و دوو چەتەش بەدیل گیراون. دەربارەی دەستکەوتەکانی دیکە یەپەگە ئاشکرای کردوە کە توانیوانە دەست بەسەر 59 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 11 ئۆتۆمبێلی دۆشکە لەسەر، 21 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، 3 تانک، 2 پانزێڕ 1 بارهەڵگر، 1 لۆری و 1 ترکتۆری چەتەکاندا بگرن. ڕاشیگەیاندوە کە ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانەش کەوتوەتە دەست شەرڤانانەکانیان، و جوغرافیایەکی مەزنیان لە چەتەکان پاککردوەتەوە. لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کردوە کە لەماوەی شەڕی مانگی گوڵاندا 86 شەرڤانی یەپەگە و یەپەژە بەقارەمانانە شەهیدبوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,324 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!