لە کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی نوێی تورکیا، زیاتر لە 90 کورسی بۆ خانمان دەبێت کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ ڕێژەی خانمان له و ناوەندە هەستیارەی ئه و وڵاتەدا.
بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی ڕۆژنامەوانیی فەرەنسا ئەنجامیداوە، لەکۆی 550 کورسیی پەرلەمانی نوێی تورکیا، 96 کورسی بووەتە پشکی خانمانی ئه و وڵاتە و ئەمەش بۆخۆی ژمارەیەکی پێوانەییە.
لە ئامارەکەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانیی فەرەنسا هاتووە کە 41 له و خانمانە سەربە پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامیی موحافزکارە کە ماوەی 13 ساڵە جڵەوی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە و خاوەنی 254 کورسییە، لە پشکی پارتی گەلی کۆماریش کە 132 کورسیی بەدەستهێناوە، 20 خانم هەیە و پارتی کاری نەتەوەپەرتیش چوار خانمی لە پەرلەماندا هەیە.
سەبارەت بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە لەپێناو یەکسانیی نێوان ژن و پیاو تێدەکۆشێت، لەکۆی 80 ئەندام، 31یان مێیینەن.
تەنها 79 ئەندامی پەرلەمانی ماوە بەسەرچووی ئێستای تورکیا، لە ڕەگەزی مێ بوون، ڕێکخراوەکانی مافی ژنانیش پێیان وایە لە وڵاتێکی وەک تورکیا کە زۆربەی پێکهاتەکەی موسڵمانە، ڕەوشی ژنان لە خراپیدایە، بەتایبەت دوای جڵەوگیریی پارتەکەی ئەردۆغان کە ساڵانە سەدان حاڵەتی توندوتیژیی ناو خێزان و تاوان بە بیانووی شەرەف ڕوودەدەن.
- 09-06-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,258 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!