هونەرمەند و پارێزەر جەمالی حەمەکۆڵ، دوای نزیکەی چوار ساڵ مانەوە لەنێو جێگە، لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەمالی حەمەکۆڵ، لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانەوە دەستی بە خەرمانی کارە هونەرییەکانی کردووە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە بەتەواوی لە هەموو شتێک دابڕابوو.
حەمەکۆڵ بەردەوام لەسەر جێگەی بەگەشبینییەوە لە هونەرەکەی دەڕوانی و، لەخەمی گەڕانەوە بوو بۆ کایەی هونەری.
هونەرمەند خاوەنی چەندین کاری هونەرییە، بەڵام تاوەکوو ئێستا لە بیرەوەری هەڵسەنگاندنی خەڵکدا، جەمال هەر پزیشکەکەی درامای (#ژاڵە#) یە.
جەمالی حەمەکۆڵ، لە ساڵی 1952 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، لە ساڵی 1979 کۆلیژی یاسای تەواوکردووە و بووەتە پارێزەر، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر سەرقاڵی کاری هونەری بووە و پێیخۆشبووە زیاتر وەک هونەرمەند بناسرێت نەک وەک پارێزەر.
ڕۆژی #24-06-2017# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,340 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!