عیرفان سەعید ساڵح شەهابی، ناسراو بە (ڕێباز تیلەکۆ)، لەدایک بووی پایزی 1989ی گوندی (مەوی)یە سەر بە شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پاش ئەوەی ماوەی دووساڵ لە وڵاتی بەلجیکا وەک پەنابەر دەمێنێتەوە، لە بەرواری #04-04-2013# لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە و بڕیاری بەشداری کرد لە ڕیزەکانی تێکۆشان دەکات لە نێوڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە#، مەخابن لەبەرواری #19-09-2015# لە چالاکییەکی فیداییانەدا لە ناوچەی #جولەمێرگ# لە باکوری کوردستان شەهید دەبێت و دەچێتە ڕیزی کاروانی نەمرانەوه، تاوەکو ئێستاش تەرمی پیرۆزی لەژێر چنگی ڕەشی ئەرتەشی تورکی دوژمن دایە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,688 جار هاتیە دیتن