- مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی تری پارێزگای سلێمانی بەردەوامن لە مانگرتن.
- وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی 27 وڵات کۆبووەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، نوێنەری ئەو وڵاتانە ئاماژەیان بەوەکرد کە هەرێمی کوردستان لای ئەوان ناوبانگێکی باشی پەیدا کردووە، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە کاریگەریی نێگەتیڤیا لەسەر ئەو ناوبانگە دروست دەکات.
- مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەفدێکی هاوبەشی کۆماریخوازەکانی هەر دوو ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمریکا کرد و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعشیان تاوتۆێ کرد و ڕایگەیاند، کێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نابێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,262 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!