سێشەممە 2015-11-17 لە شاری #هەولێر# تەرمی #شەڕڤان#ێکی کەنەدی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەرەو کەنەدا بەڕێکرا.
کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی بەکاتی هەولێر نوێنەری ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوەکان لەنەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی شەهید کلاگیر جۆن ڕۆبەرت ناسراو بە گابار ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە ئاماددەبوون، شەهید گابار کە بەڕەگەز کەنەدیە لە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) سەرەتای ئەم مانگە لە شەڕێکدا لەدژی چەتەکانی #داعش# لە ناوچەیەکی نزیک شاری #حەسەکە# – ڕۆژئاوای کوردستان شەهید ببوو.
دوای کاتژمێرێک چاوەڕوانیکردن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری تەرمەکە بە ئەمبوڵانس بەیاوەری نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ڕۆیشت. لە فڕۆکەخانە کاتژمێر 11:30 خولەک بەکاتی هەولێر ئاماددەبووان تەرمەکەیان خستە سەر شانیان و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراو بۆ دواجار ماڵئاوایان لە شەهید گابار کرد، کە بڕیارە هەر ئەمڕۆ بەرەو زێدی خۆی بۆ ووڵاتی کەنەدا بەڕێبکرێ.
شەهید گابار خەڵکی ووڵاتی کەنەدایە و سەرەتا هاتە باشوری کوردستان بووە #پێشمەرگە#، دواتر چووە ڕۆژئاوای کوردستان چووە ڕیزەکانی یەپەگە، ناوبراو بەپرەنسیپێکی بەهێزەوە بەرگری لە خاک و گەلی کوردستان کرد و هەر لەسەرەتاوە بڕوای بوو گەلی کورد گەلێکە شایەنی ئەوەیە مرۆڤ بەرگری لێبکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,161 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!