نووسینی: حەسەن ئەیوب زادە (م. گۆران)
ساڵی 2007 پسپۆڕانی تێکۆشەری بنکەی ژین و دەزگای چاپی ئاراس، 92 ژمارەی، ڕۆژنامەی کوردستان (ئۆرگانی کومیتەیناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ساڵەکانی 1324-1325 هەتاویی)(بەرامبەری 1946زایینیی) و 5 ژمارەی هاواری ”نیشتمان”،”بڵاوۆکی یەکێتیی جەوانانی دێموکراتی کوردستان‘‘یان بڵاوکردەوه.
پاراستنی ئەو دۆکۆمێنتانە له لایەن مافناس، ڕوناکبیرو نیشتمانپەروەری کورد، مامۆستا ڕەشید باجەلان و بنەماڵە هێژاکەی و چاپکردنەوەیان له لایەن دەزگای چاپی ئاراس و بنکەی ژین جێی ڕێزو سوپاسه.
وێرای ڕێز و بایەخدان به کارو زەحمەتەکانی بەڕێوەبەرانی ئەو دوو دەزگایه به پێویستی دەزانم سەرنجیان بۆ چەند خاڵی گرنگ ڕاکێشم:
1) لەو پێشەکیییە دا که بۆ ڕۆژنامەکانی سەردەمی کۆمارو گۆڤاری هاواری نیشتمان نووسراوه هەڵەی ڕێزمانیی و ڕێنووسیی تێدایه. لەو ڕووەوه پێشنیار دەکرێ له چاپەکانی دادێ دا کەم و کووڕیییەکانی نەمێنی و لە شێوەی ”دانسقەی” سڵیمانی بژار بکرێ.
2) له پێشەکیییەکەی بنکەی ژین و دەزگای ئاراسدا بەپێچەوانەی واقعیییەتی وجودیی کۆماری کوردستان و ئەدەبییاتی سیاسیی ئەو سەردەمه بۆ پێناسەکردنی کۆماری کوردستان، دەستەواژەی جۆراوجۆری”دەوڵەتی خودموختار”،”حکومەتی خودموختار”و” کۆماری مهاباد” بەکار هێنراوه. ئەو زاراوانه له ئەدەبیاتی حیزبە سەرانسەریییەکان (حیزبی توده و چەپە ئێرانیییەکان) ەوه داکەوتون و کەو توونه سەر زارو زمانان.
3) ئاگاداریییەک بەناوی” بەیاننامەی کۆمەڵەی دێموکراتی کوردستان” (به زمانی کوردیی)و ”بیانیە حزب دموکرات کوردستان” (به زمانی فارسیی) لەلایەن دوکتور کەماڵ فوئاد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیییەوه دراوه به بنکەی ژین و دەزگای چاپی ئاراس و لەگەڵ ڕۆژنامەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان چاپ کراوه.
بە پێی ئەو فاکتانەی که دەخرێنه بەرچاو، ئەو بەناو ”بەڵگەنامەیه” لەروی شکڵ، ناوەرۆک، سەرچاوه، ئیمزای لکێندراو به نووسراوەکەوه، کەسانێک که نووسیویانه و بڵاویان کردووەتەوه خەوشدارو نارەسەنه. هەروەها بەپێی بەلگەیەکی هاوچەشنی خۆی تەزویرییو ساختەیه. ئەو بەناو بەڵگەیه نەدەبوو لەگەڵ ڕۆژنامەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان چاپبکرێ.
گرنگیی ئەو بەڵگەیه کەمتر له گرنگیی ڕۆژنامەکانی کوردستان (ساڵەکانی 1324-1325) نەدەبوو بەو مەرجە که ڕەسەن بوونی لەلایەن د.کەماڵ فوئاد و ئەو کەسانەی که ئەو بەناو دۆکۆمێنتەیان لەدەستدابووه بسەلمێندرێ. چونکه ناوەرۆکی ئەو نووسراوەیه کراوەته ئامانج وهێڵی فکریی دەیان حیزبی سیاسیی و بەهەزاران گیانی بۆ فیداکراوه.
دەقی یەکەمین ئاگاداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان وئیدیعا کەی د.کەماڵ فوئاد
لەجیهانی ئەمڕۆدا نرخاندنی ڕەسەنایەتیی یان تەزویریی بوونی دەقێکی کەون کارێکی دژوار نییه. کارگێڕانی دامەزراوێکی پسپۆر به سانی دەتوانن لەروی نەوعی کاغەز، خەت، جەوهەر، قەلەم و تەنانەت سالی دروستکرنی کاغەزەکه ڕاستیی یان تەزویریی بوونی ئەو دەقە دەربخەن که لەسەری نووسراوه. ئەم خاڵانەی ژێرەوه پێویست بوو بۆ لێکۆلینەوەی ئەو بەناو بەڵگەیەی د.کەماڵ فوئاد به وردیی بخرێته ژێر سەرنج:
ئەلف: ڕەسەن بوونی ئەو بەڵگەیه لەلایەن هیچ دەزگایەکی لێکۆڵینەوه و کەسانی پسپۆر تەئیید نەکراوه.
دوکتور کەماڵ فوئاد له ڕێورەسمی یاد و بیرەوەریی پێشەوا قازی محەمەد و ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان له هەولێر (ساڵی 2007) به نیگەرانیییەوه چووه سەر سەکۆی شانۆو له حازران پاڕایەوه که باس له کۆماری کوردستان نەکەن! گوایه ئەو بەڵگەیەکی لەلا هەیه و ئیمزای چەند کەسی پێوەیه که داوای خودموختاریییان کردووه.(مانای وتەکانی ڕاگوێزراوه).
ب. ئەو بەناو بەڵگەیەی د.کەماڵ تاقانه نیییه. دەقێکی دیکەش لەلای خوالێخۆشبوو د.رەحیم قازیی ئەندامی کومیتەی ناوەندیی فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان هەبووه. دەقەکەی مامۆستا قاضی بەزمانی کوردیی نەنووسراوهو ساڵەیلی زوو ئەو بەڵگەیەی بۆ ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ناردبوو که خەوشداربوونی دەقەکەی د.کەمال فوئاد ئاشکرا دەکا.
ج. هەردوو نووسخەکەی د.کەمال و مامۆستا قاضی لەزمانی تورکیییەوه کراونه کوردیی و فارسیی. لەراستییدا نووسخەکان وەرگێردراوێکن له ” ئۆنئیکی بەیانییەسی” فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان. ئەو بەیانییەیه دواتر لەسەردەمی کۆماری کوردستان سازکراوه.
”تەزویر کردن”ی بەڵگه لەم سەردەمەدا کارێکی تێکنیکیی یه. نه هەر کەسانی ساختەچیی، بەڵکو دەوڵەتانیش بەو هەموو تەشکیلات و سازمانانەوه که هەیانه له ڕووبەرێکی بەربڵاودا ئەوکارە دەکەن. بڕوانه تێزی تورک و زمانی خۆر ـ نووسینی پرۆفیسۆرئیسماعیل بێشکچیی ل. 13 بەدواوه. بڕوانه!
http://www.pertwk.com/pdf/teziturkbomejw.pdf
هەروەها بروانه چاپی بەرگی یەکەمی کتێبی ”پاش شەست ساڵ یاد و بیرەوەریییەکانی، سەرۆک جەلال تاڵەبانی. ئەو کتێبه به پێی پلانی پایەبەرزانی کۆماری ئیسلامیی، ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران و چەندکەس له ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی دوکتور کەماڵ فوئاد و نازم عومەر، باڵوێزی تایبەتیی سەرۆک کۆماری عێراق له تاران بەزمانی فارسی بڵاوکراوەتەوه. ئەو کتێبە هەروەکو سەرۆک کۆماری عێراق له چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەنووساندا باسی کرد، نموونەیەکی دیکە له تەزویرو ساختە چێتیی نیشاندا که سیستمێکی دەوڵەتیی کردوویه. دزێویی و نادروستیی کارەکه بەرادەیەک بوو که سەرۆک کۆماری عێراق له وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێری تەلەڤیزیۆنەکان، ئەو کارەی باوەرپێکراوانی خۆی مەحکوم کرد و بڵاوکردنەوەی بەرگی دووهەم و سیهەمی ئەو کتێبەی قەدەخەکرد.
ناوەرۆکی دەقی بەناو ”بەیاننامەی کۆمەڵەی دێموکراتی کوردستان”
ناوەرۆکی دەقەکەی د. کەماڵ فوئاد و هەموو ئەو نووسەرانەی که پێشتر له د.کەماڵ باسیان لەو دەقە کردووه، نیشان دەدا که دەقی ”بەیاننامەی کۆمەڵەی دێموکراتی کوردستان” وەرگێردراوی تێکەڵ و پێکەڵ(قاراشمیش) ی دەقی تورکیی/ ئازەریی بەیانییەی 12 شەهریوەری فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجانه.
کەس نازانێ بانگەوازی بەناو” کۆمەلەی دێموکراتی کوردستان ” کەی نووسراوه؟ و نووسەران کێ بوون و بەناوی چ ئۆرگان و تەشکیلاتێکەوه نووسیویانه. ئایا ئەودەقه پێشنیارێک بووه یان ڕاگەیاندنێکی ڕەسمیی کۆمەلەی ژێکاف و ڕێبەرانیی؟ له ناوەرۆکی دەقەکه ئەو مانایه فامدەکرێ که ئەو نووسراوەیه داخوازنامەیەک بووه. بەڵام زۆر لەنووسەران به بەیانییەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لەقەڵەم داوه..
گرنگیی دەقەکەی د.کەماڵ لەوەدایه که دوو دەقی کوردیی و فارسییی به تایپکراویی به زیاتر له 50 ناوی سەیروسەمەرەی بێ ئیمزا و دوو دەقی دەسخەت
(کوردیی و فارسیی)به ناوو ئیمزای 35 کەسەوه و هەموو ئیمزاکان به یەک خەت له ژێری ئەودوو دەقه ڕیزکراون. مەعلوم نیییه لەبەر کامە هۆ ئەو بەیانییەیه چوارجار و به دوو زمان نووسراوه. ئیمزاکان کاری هونەرمەندانەی تاکه کەسێکن، لەپەنا یەکتر ڕیزکراون و خراونه ژێر دەقه کوردیی و فارسیییەکه. ناوەرۆکەکەشیان وەکو گوترا وەرگێردراوی دەقه تورکیییەکەی 12 شەهریوەری فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجانه. بروانه دەقی بەیانییەی فیرقەی دیموکرات به زمانی فارسیی لەو لینکەی خوارەوەدا :
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/firqe.pdf
گرنگ ئەوەیه دەقەکەی د.کەمال فوئاد به کوردیی و فارسیی نووسراوه و ێنەی دەیان ناوی بێ ئیمزا و 35 ناوو ئیمزای کڵیشەکراوی هونەرمەندێکی به ژێر دەقەکەوه لکێندراوه. بەراستی سەیره 35 کەس دەسخەتیان وەکو یەک بێ!
نووسراوەکەی مامۆستا ڕەحیم قاضی،لەمەر ” بەیاننامەی یەکەمی حدک … و” نووسینەکەی مامۆستا کەریم حیسامیی”، ” کتێبی حکومەتی کوردستان، نووسینی مامۆستا نەوشیروان مستەفا”، دەوڵەتی جمهوری کوردستان (نامه و دۆکۆمێنت،بەرگی یەکەم)، نووسینی مەحمود مەلا عیزەت” و کتێبەکەی ئیگلتۆن” که باسی ئەو بەڵگەنامەیەیان کردووه لە یەک سەرچاوە وەرگیراون بەڵام وشە ودێرەکانیان یەکسان نین. دەقەکەی د.کەماڵیش مەعلووم نییه لەکام سەرچاوە وەرگیراوه. چونکه ئەو فاکته دوو دەقی کوردیی ودوودەقی فارسیییه. دەقەکانیش لەگەڵ تێکستی ئەو نووسەرانەی که ناویان بردرا جیاوازن.
بەیانیییەکه” له بنەماوە له زمانی ئازەریییەوه کراوه به فارسیی وئەوکەسەش که کردوویه به فارسیی کورد بووه و فارسیییەکەشی کاڵ و نەکوڵیوبووه.
مامۆستا نەوشیروان و د.قاسملوو گوتویانه ” ڕاگەیەندراوەکه” کوردیی – فارسیی بووه. بەڵام خۆیان دەقەکوردیییەکەیان نەدیتووه. لەبەرامبەردا د.کەمال چوار دەقی لەو ڕاگەیەندراوه داوه به بنکەی ژین که دوو نووسخەی تایپکراو بووه.
کەسانێک که دواتر خوێندوویانەتەوه لێی ڕازی نەبوون و دەستیان تێوەرداوه. دواتر ئەو فارسیییه کاڵ و نەکوڵیوه کراوه به کوردیی و گەیشتووەته دەستی هەرکەس به چێژو حەزی خۆی وشەیەکی گۆڕیوه یان لێیزیادکردووه. بروانه نامەکەی مامۆستا ڕحیم قاضی بۆ برادەرەکەی.
مامۆستا نەوشیروان مستەفا له لاپەڕەی 105 کتێبی حکومەتی کوردستان دا و لەژیر ژمارەی 25 دا نووسیویه:
تێکسته ئینگلیزیییەکەی یای” فریده کوهی ”-کمالی دهکردی نەکەوته دەست. به ئێمێل له کۆمپانیای وشە داوام کرد وەڵامیان نەبوو. نووسەری ئەم بابەته. دەقەکان له کۆتایی وتارەکەدا دەخرێنەبەرچاوی خوێنەر!
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/firqe.pdf بەیانییەی 12 شەهریوەر به ترکیی
له ناوەرۆکی دەقی بەیاننامەکان ئەوه فام دەکرێ که چەند دەکەسێک باسی تەواوبوونی شەری دووهەمی جیهانیی دەکەن و دەڵێن که لەو شەڕەدا ئاڵمان تێشکاوه. ئەو تێشکانەش ڕێگای بۆ ئازادبوونی گەلان کردووەتەوه. بۆ کوردیش ئەو دەرفەته ڕەخساوه که له گوشاری ڕژیمی زاڵبەسەر ئێراندا ڕزگاری ببێ …
دوای ئەو پێشەکیییه ئەو چەند دێڕەی خوارەوه به کوردیی و فارسیی نووسراون:
” هموطنان گرامی باید بدانید حقرا نمیدهند آنرا میگیرند. ماباید برای گرفتن حق و اختیارات ملی و محلی خود مبارزه بکنیم. این مبارزه وحدت و یگانگی میخواهد،تشکیلات و پیشقدم لازم دارد.
برای این منظور مقدس است که فرقە دمکرات در مهاباد تشکیل گردیده و شروع به کار نمودەاست. شما هموطنان عزیز ما باید چشم و گوش خود ڕا باز کنید و در فرقە ملی خود گرد شده!!(له ژیر گرد شده ” حلقه زده ” نووسراوه و خەتی بەسەرداکێشراوه)…برای گرفتن حق مشروع خود فداکاری نمائید. “فرقە ”دموکرات ”کردستان، ڕهبر و ڕهنمای شماست …
ئەو دێرانه دەریدەخەن که نووسەری ئەو تێکسته کوردبووه و ئەندامی فیرقەبووه و لەزمانی تورکیییەوه کردوویه بەفارسیی و دواتر کراوه به کوردیی.
هەروەها نووسراوه :
اینک شعارهای ما…
دوای ئەوه 8 بەندەی فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان به فارسێییەکی شلەپەته نووسراوەتەوه و کراوه به کوردیی. له ژێر ئەو دوو تێکستەش دا سەرجەم 39 ئیمزا که تاکێک نووسیونی پێوەی لکێنراوه. ئەو 39 ئیمزا و ناوەی که به ژێر ئەو دەقەی د.کەماڵ فوئادەوه لکێندراون، هیچکام ناوی ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژێکاف نەبوون. دەقەکەش ڕوون و ئاشکرایه و دەڵێ : ” بۆ ئەم مەرامه پاکەیه که کۆمەڵەی دێموکراتی کوردوستان له” مهابادیه” !! (مەهابادێ)داندراوه(زاراوەی مهابادێ) و دەستی بەکار کردووه”. بەلام نووسەر ناڵێ چ کەسانێک ئەو حیزبەیان دامەزراندووه؟ داواش کراوه که هاونیشتمانە خۆشەویستەکان لەدەوری ئەو بەناو فیرقەیە کۆببنەوه. واته بەر له نووسینی ئەو دەقەی کۆمەڵەی دێموکرات، دەبێ فیرقەی به ناو دێموکرات هەبووبێ. ئەوانەی که ئیمزاکەشیان له ژێر دەقەکەدا دەبیندرێ نه دامەزرێنەری حیزبی دێموکرات بوون، نه دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژێکاف بوون نه ئەندامی ناسراوی کۆمەڵه بوون و نه ئەو بەیاننامەیه لەلایەن حیزبی دێموکراتی تازەدامەزراوەوه نووسراوه. به گوێرەی دەقەکه، ئەوانه کەسانێک بوون که داوایان له خەلک کردووه که لەدەوری ”کۆمەڵە”ی دێموکرات کۆ ببنەوه. واته، ئەو دەقه داخوازنامەیەک بووه و بەس. سەرنجراکێشه که ئەو بانگەوازه له ‘ کوردستان ” ئۆرگانی کومیتەی ناوەندیی حیزبیشدا بڵاو نەکراوەتەوه.
لەراستییدا ئەو بانگەوازه نه ”بەیاننامه ”ی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه و نە حیزبێکی دیکه لەبری کۆمەڵەی ژێکاف یان ئالترناتیوی ئەو دامەزراوه. ئاڵوگۆڕێک که لەو بەینەدا ڕویداوه، پێشنیاری گۆڕینی ناوی کۆمەلەی ژێکاف بووه که ئەویش لەلایەن جەنابی قازی محمد ەوه دوای گەڕانەوەی خۆی و هاوڕێیانی له باکۆ له کۆبوونەوەیەک دا بۆ خەلک و ئەندامانی کۆمەڵە باس کراوه.
ئەندامانی کۆمەڵەی ژێکاف بێ هیچ تەشریفات و مەرجێک بوونەته ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان. بەڵگەیەک بەدەستەوه نییه که ئەندامانی کۆمەڵەی ژێکاف حیزبەکەی خۆیان هەلوەشاوه ڕاگەیاندبێ و لەبری ئەو حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەو دروشمانەی که لەو داخوازنامەیه دا دەبیندرێ ڕاگەیاندبێ. بروانه:
پێداچوونەوه بەرگی یەکەم نووسینی کەریم حیسامیی
ئیمزای شەخسی پێشەوا قاضی محمد که لەو دەقەی د.کەماڵ فوئاددا دەبیندرێ له نووسخەی مامۆستا ڕحیم قاضیدا وجودی نەبووه. ئەوەش خوویایه که دواتر لێی زیادکراوه. هەرچەند هەموو ئیمزاو ناوەکانی ژێر بەیانیییەکه کاری هونەرمەندانەی تاکەکەسێکن، بەڵام بۆنووسینی ناوو ئیمزای پێشەوا قازیی محە مەد ئەو ئیبتکاره سەرکەوتوو نەبووه. چونکه وێنەی دەسخەت و ئیمزای پێشەوا لەدەستدا هەیه و کۆپیکردنەکەشی به سانی نەبووه. وەکو مامۆستا قاضی وحیسامییش نووسیویانه ناوی جەنابی قاضی محەمەد بەو ڕاگەیەندراوەوه نەبووه و دیاره که دواتر لێی زیادکراوه.
دوکتور قاسملووش که یەکەم بەرنامەی ڕێک و پێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی نووسێبوو له کۆنگرەی 3 داپەسند کرابوو، باسی لەناوی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەکردبوو. واته حدک جیا له کۆمەڵەی ژێکاف نەبووه. دامەزرێنەران و ئەندامانی سوێندخواردووی کۆمەڵە نەیاندەتوانی ببنە ئەندام و دامەزرێنەری حیزبێکی دیکه. وەکو گوترا حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی جیا لەکۆمەڵە نەبووه. سالرۆژی دامەزرانی کۆمەله و حیزبیدێموکراتی کوردستانیش یەک ڕۆژه. ئەو کەسانەی که باسیان له دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەکو حیزبێکی جیا له کۆمەلەی ژێکاف کردبێ، ئەو واقعیییەتیان وەبەرچاو نەگرتووه. هیچ بەیانیییەیەک بۆ دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان نه له لایەن ئەندامانی کۆمەلەی ژێکافەوه بڵاوکراوەتەوەو نه هیچ گروپ و تاقمێکی دیکه به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکیان دامەزراندووه. تەنیا کارێک که دوای گەڕانەوەی پێشەوا قازی محمدو هاوڕێکانی له باکۆ بۆ گۆڕینی کۆمەڵەی ژکاف کرابوو گۆڕینی ناوەی کۆمەڵەی ژێکاف به حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه. دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان حیزبی دێموکراتی کوردستان خاوەنی تەشکیلاتێکی سەربەخۆ نەبووه. مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەوه نییه که تا ئێستا له لایەن چەند کەسێکی ناشارەزاوه نووسراوه.
د.قاسملوو هەروەکو پێشتر باس کرا له گەڵاڵەی پێشنیارکراوی خۆی بۆ کۆنگرەی سێ، دروشمی ڕوخانی ڕژیم و دامەزراندنی دەوڵەتی فیدرالیی له ئێراندا کردبووه ئامانجی ستراتێژیکی ئەو حیزبە دێموکراتەی که له کۆنگرەی 3 بەرنامەکەی بۆ نووسییبوو. نەمر د.قاسملوو بۆ ڕاویژکردن لەسەر دەقی گەلالەی بەرنامە بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی تودەی ئێران پێوەندیی گرتبوو. لەمەو بەر گوترا که ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی تودەی ئێران داوای لە د.قاسملوو کردبوو که ئامانجی ستراتێژیکی ”روخاندنی ڕژیمی پاشایەتیی و دامەزراندنی دەولەتی فێدرال لە ئێران وەلابنێ و دێموکراسی بۆ ئێران وخودموختاری بۆکوردستان بکاته ئامانجی ستراتێژیکی حیزب. بروانه پێداچوونەوه بەرگی یەکەم لاپەرەکانی 193-224
ئاشکرا بوونی ئەو واقعییەته نیشاندەدا که دروشمی خودموختاریی بۆ کوردستان و دێموکراسیی بۆ ئێران نه دروشمی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەردەمی کۆمار بووه و نه ئەو ڕاگەیەندراوەی حیزبی دێموکرات که د.کەماڵ داویه به بنکەی ژین ڕەسەن بووه.
http://www.kerimhisami.com/books/pedachodawe1.pdf
ڕاگەیەندراوەکەی حیزبی دێموکراتیکوردستان لهروانگەی نووسەرانەوه.
د،قاسملوو له پەراوێزی لاپەرەی 35 ی کتێبی چل ساڵ خەباتدا ”راگەیەندراوەکه ” به بەرنامەی حدک ناوبردووه و نووسیویەتی که: ” بەرنامەکە به کوردیی دەست نەکەوت بۆیه له دەقی فارسیی وەرگیراوه. ”!!
له کتێبەکەی خوالێخۆشبوو، مەحمود مەلا عیززەت (دەوڵەتی جمهوری کوردستان)دا ئاماژە بەو ڕاگەیەندراوه کراوه که 91 کەس ئیمزایان کردووه. له دەقەکەی د.کەماڵ دا 35 ئیمزا لەژێر دەقه کوردیی و فارسیییەکەدا که بەدەست نووسراوه دەبیندرێن. ناوی سەیروسەمەرەی پەنجاو چەندکەسیش که ئیمزایان لەگەڵ نیییه له ژێر نوسخەی تایپکراوی دەقەکەدا نووسراون.
مامۆستا کەریم حیسامی باس له 72 کەس دەکا و دەڵێ: ئەوەنده کەسه ئەودەقەیان ئیمزاکردووه. بروانه پێداچوونەوه بەرگی دووهەم، حیزبی دێموکراتی کوردستان و نامەی مامۆستا ڕەحیم قازیی.
مامۆستا نەوشیروان مستەفا لەمەر ”راگەیەندراوەکه” ئاماژه به ” گۆڤاری کوردستان” ژماوەی 11 دەکا. هەروەها باس له تۆمارێکی چەند گەزیی له قوماش دەکا که گوایه: به ” هاندانی ” قازی محمد”و هاوکاریی هاوبیرەکانی بۆ پشتیوانیی له دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەنێو خەڵکدا گێڕاویانه و هەزاران کەس ئەو تۆمارەیان ئیمزا کردووه. بروانه حکومەتی کوردستان ل. 86.
واقعییەت ئەوەیه که ئەو تێکستەی د. کەماڵ فوئاد بەو هەموو خەوشەوه که هەیەتی ئەگەر لەسەردەمی کۆماردا وجودی هەبووبێ، به پێی ناوەرۆکی دەقەکه و ئیمزاکانی ژێرەوەی، بەیاننامەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەبووه. بەڵکو ئەو نووسراوەیه داخوازنامەیەک بووه بۆ کۆبوونەوەی خەڵک له دەوری حیزبی دێموکرات بۆ وەدیهاتنی ئامانجەیلێک که به ناوی ” ئارەزوی ئێمه” ناویان لێناوه. واته ئەو” ڕاگەیەنراوه،” داخوازنامەی تاقمێکی چەند دەکەسێێ بووه نه بەیاننامەی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که به پێی پرەنسیپ دەبوو پێشەوا قاضی محمدو هاورێیانی و ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژێکاف ئیمزایان کردبایه.
بەهێزترین بەلگه بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو بە ناو بەڵگەیەی د.کەماڵ فوئاد، سەروتاری ” کوردستان ” ئۆرگانی حزبی دێموکراتی کوردستان ژمارەی 302، شەشی خەزەڵوەری1329،ی فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجانه که لەژێر سەردێری ” تێوەرسوڕانی پێنجەمین وەرزی هەوەڵین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان نووسراوه. لەو سەروتارەدا نەهەر ئەو بەڵگە ساختەیه ڕەت دەکرێتەوه، بەڵکو ڕادەگەیەنرێ که کۆنگرەی یەکەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکێتیی خوازیی هەموو بەشەکانی کوردبووه که نوێنەری هەموو بەشەدابڕاوەکانی کوردستانی تێدابووه. له سەروتارەکەدا هاتووه که ئەو کۆنگرەیه به ناوی کۆنگرەی یەکێتیی نەتەوەیی کورد ناودێر کراوه.
سەرنجڕاکێشه که دوکتور قاسملوو لەلایەک دەقی بەیاننامەکەی که تێیدا باس لەخودموختاریی دەکا کردبووه بەرنامەی حدک و پێیوابووه که ئەوه ئامانجی حدک له سەردەمی پێشەوابووه. لەلایەکی دیکەوه د.قاسملوو کاتێ که مەئمور کرابوو بۆ کۆنگرەی 3 بەرنامەیەک بنووسێ، ڕووخاندنی ڕژیم و فێدراڵییکردنی ئێرانی بۆ ئامانجی ستراتێژیکی حیزب پێشنیار کردبوو که دواتر لەسەر پێشنیاری ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی تودەی ئێران که داوای کردبوو که دروشمی دێموکراسی بۆ ئێران وخودموختاری بۆ کوردستان بکاته دروشمی ستراتێژیکی حیزب، ئەو ئامانجەی له بەرنامەکەی داگونجاندووه. دروشمی پێشنیارکراوی ایرج اسکندری له ڕاستیدا ڕوحی نێوەرۆکی بەیانییەی 12 مادەیی فیرقەی دێموکراتی کوردستانبووه.
تایبەتمەندیی ” ڕاگەیەندراوەکەی” حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕاگەیەندراوەکه لەسەرەتا دا لەتورکیییەوه کراوەته فارسیی. دەقەکه ناوەرۆکی دوازدە ماددەی 12ی شەهریوەری فیرقه ی دێموکراتی ئازەربایجان بووه. هیچکام له دەقەکانی کەمال فوئاد، ڕحیم قازی، کەریم حیسامیی و نەوشیروان مستەفا که کراونه کوردیی لەیەکتر ناکەن. فارسیییەکەشیان ئەو قورسایییەی زمانی فیرقەی نیییه و شل و شەوێقه و وەدەست هەرکەس کەوتبێ به ویستی خۆی دەستێکی تێوەرداوه. تەرجەمەی دەقەکەی دوکتور قاسملوو له چل ساڵ خەباتدا لە و نووسخانەی که لەلایەن خوالێخۆشبوو ڕەحیم سیف قاضییەوه بۆ کەریم حەداد و ئەویش بۆ محمود مەلاعززەتی ناردووه ڕێک و پێکتره.
نەوشیروان مستەفا ڕەنگه دەقی ڕاگەیەندراوەکەی له کتێبەکەی ئیگلتۆن که لەسالی 1963 چاپ کراوه و محمد صمدی وەریگێراوەته سەر زمانی کوردیی وەرگرتبێ. ئیگلتۆنیش که له 1963 کتێبەکەی چاپ کراوه ئاماژەی به سەرچاوەی ئەو بەناو بەیاننامەیه نەکردووه.
بەڵام نووسخەکەی د.کەماڵ فوئاد به کوردیی و فارسیی نووسراوه. دەیان ناوی تورکیی له نێو کۆمەڵێک ناوی دیکەی بێ ئیمزای تێ ئاخندراوه. بڕوانه ئیمزاکانی ژێرەوەی بەڵگەنامەکه.
با لەو تێکسته وردبینەوه که دوکتور کەمال فوئاد داوێتی به بنکەی ژین و ئاراس. بۆ ئەوه بەوردیی تەزویریی بوونی ئەو بەناو بەڵگەیه نیشانبدرێ له نووسینی ئەو کەسانە دەڕوانین که لەسەر دەقێکی دیکەی ئەو ”ئاگاداریییه” دەدوێن: مامۆستا کەریمی حیسامیی که یەک لەوانه نووسیویه:
خوالێخۆشبوو مەحمود مەلا عززەت له دۆکۆمێنتی ژمارە1ی کتێبەکەیدا به ناوی ”دەولەتی جمهوری کوردستان” لەژێر سەردێری : ”ئاگاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان” ئیشارەتی به سەرچاوەی بەیانیییەکە کردووه و دەڵێ:” دەقەکە کەریم حداد داوێتێ و ڕحیم قازییش ئەندامی ناوەندیی فیرقەی ئازەربایجان بۆی ناردووه. بەڵام ناوبراو نەیگوتووه ئەو لەکێ و له کوێی وەرگرتووە. هەروەها مامۆستا ڕەحیم قازیی نووسیویه که:” ئەم ئاگاداریه ئیمزای قازی و سەرۆکەکانی ژێکافی پێوە نییه. ئیمزای کەسیش به ژێرەکەیەوه نییه. بێ ئەوە که ئاماژه به سەرچاوەیەک بکا نووسیویه که ئەو ئاگاداریییه له کۆبۆونەوەی نهێنییدا جەنابی قاضی محمد پەسەندی کردووه. ئەوه ئیددیعایەکی بێ بەڵگه بووه. مخابن مامۆستا ڕەحیم قازیی له بری ناردنی کۆپیکراوەکەی، ئەو دەقەی گوایه به خەتی خۆی نووسیبۆوه و وشەی لێ گۆڕیبوو. بروانه ئەو بەڵگانەی خوارەوه!
ئەو دەستخەتەی که وێنەکەی له خوارەوه دەیبینن هی مامۆستا ڕەحیم قازیییه که باس لەو ئاگاداریییه دەکا که د. کەماڵ فوئاد نموونەی دەسخەتەکەی به فارسیی و کوردیی و تایپکراویشی داوه به بنکەی ژین و ئاراس. تکایه به وردیی سەرنج بده ئەو نووسراوەیه که مەحمود مەلا عیززەت له کتێبەکەیدا به ناوی جمهوری کوردستان باسی دەکا:
وەکو دەبیندرێ خوالێخۆشبوو مەحمود مەلا عیزەت، خوێندکاربوونی خوالێخۆشبوو مامۆستا ڕحیم قاضی و نووسینی چیرۆکی پێشمەرگە و ئەندامەتیی دواتری ئەوی له حیزبی دێموکراتدا له دوای شۆڕشی ئێران کردووەته بەڵگەی ڕاستبوونی بەڵگەیەک که خۆی نووسیویه:
”ئەو بەڵگەیه نه ئیمزای قازی پێوەبووه و نه ئیمزای دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک. و نه ئیمزای ئەندامانی ژێکاف.
ئەو سیو چەند ئیمزا و ناوەی ژێر نووسخەکەی د.کەماڵ فوئاد به خەتی تاکه کەسێک نووسراون. تاکێک ناوی ئەو سیو چەند کەسەی نووسیوه و بۆی ئیمزاکردوون. بروانه وێنەی خەت و ئیمزاکان، ڕێک و پێکیی ئیمزاکان، وێچوویی شێوە نووسینی ناوەکان، مەعڵووم نەبوونی ڕێکەوتی نووسین و ئیمزاکردنی ژێری دەقەکە.
لە ژێر نووسخە تایپکراوەکەدا ناوی 72 کەس نووسراوه. ئەو 72 کەسه وادیاره نەخوێندەوار بوون. چونکه هیچکام لەوانه نەیانزانیوه ناوی خۆیان بنووسن و ئیمزای بکەن!! تەنانەت پەنجەمۆریشیان نەبووه. بەڵام له قەولی ئەو کەسانەوه باسی پەیمانی ئاتڵانتیک و فاشیزم و ئەنجومەنی ئەیالەتیی و ولایەتیی کراوه. هەروەها نووسینی چل پەنجا ناوی بێ ئیمزای سەیرو سەمەرەی وەکو مانقور مەبەست (مەنگور)بووه لەژێرەکەیدا نووسراوه. وەکو دەبیندرێ ناوی قاضی محمد حزیری که دەبێ ”قاضی محمد خضری قاضی اشنویه” بووبێ ودووجار ناوی نووسراوه. جارێک لەژێر نووسخه تایپکراوەکەدا ناوه بێ ئیمزا کەی نووسراوه و جارێکی دیکەش لەژێر ئەو دەقەی که دەستخەت و ناوەکەی به هەڵه و بێ ئیمزا نووسراوه.
چوار نووسخەی کوردیی و فارسیی (2 نووسخەی دەسخەت و 2 نووسخەی تایپکراو) لەلایەن د.کەماڵ فوئادەوه دراوه به بنکەی ژین و دەزگای چاپی ئاراس. بەڵام هیچکام لەو کەسانەی که بەدوای پشکنین و بەدواداچوونی ئەو ئاگادایییەوه بوون تەنیا باس له دەقێکی فارسیی دەکەن که سازمانی ئینقلابیی حیزبی تووده بۆ یەکەمجار له دەرەوەی وڵات به زمانی فارسیی بڵاویکردووەتەوه! جیالەوه بۆچی له نووسخە تایپکراوەکەدا ئەو ناوو ئیمزایانەی پێوەنییه که له نووسخەی دەسخەتەکەدا پێوەی لکێندراون ؟ !
گەلۆ ئەم ناوانه هەبوون؟ خەلکی کوێن ؟ : معروف آقا ڕئیس عشایر، کامه عەشیره؟ نوری بیک ڕئیس عشایر، کام عەشیره؟ شیخ عبدولقادر ڕئیس عشایر، کام عەشیره؟هەروەها دەیان ناوی ناتەواوی بێ ئیمزاو و هەڵە و سەیری وەکو کاک علی مانقور(دەبێ مەنگور بووبێ) سەیرتر لەوەش ئەوەیه کەسیک هەبێ و پەسنی کاک و ئاغا بۆخۆی بنووسێ. هیچکام له خاوەنی ئەوناوانه ئەو بەناو بەیانییەیان ئیمزانەکردووه. تۆ بڵێ بەشێک لەو هەموو پیاوه ناوداره توانایی نووسینی ناوی خۆیان نەبووبێ؟ ئەگەر ئەمانه لەو سەردەمەدا خوێندەوارنەبووبن، خۆ دەیانتوانی پەنجه مۆری خۆیان لەژێر ڕاگەیەنراوەکە (داخوازنامە) دا بنەخشێنن.
زۆر لەو ناوانه که له ژیر نووسخه تایپکراوەکەدا نووسراون هەر لەبنەرەتەوه هەڵەن و له کوردییدا نین وەکو : پیرات(پیرۆت، ناوه بۆ ژن و پیاو) حنارا مەبەست هەناره بووه. جعفر حنارا (جعفر هناره- هەناره) ڕئیس طایفه- گنی خسروی ڕئیس شهردار؟! عباس آقا فنک، ڕئیس طایفه ؟! عبدالقدیر (بخوێنەوه عبدالقادر) جعفری مالک؟! قاسم مطمتی؟! قدیر (بخوێنەوه قادر) مرسی زرزا (موسی زەرزا) تارانی زرزا؟- محمد امینی مالک؟ عشایری مافرا مالک ؟! کامزی؟!- سعیدی صلاحیان؟ قدیر کریمی؟ (قادر)- خدیر(خدر- خضر) اوتامیشی (اطمیشی). مهندس فلاحت؟!!
لەهەموان سەیرتر ئەوه یه لەو ئاگاداریییەدا جیاله تاجرو مهندس و مالک و ڕەئیس عەشایرو قاضی، ناوی وەرزێرێک، بەننایەک کرێکارێک، باربەرێک نەنووسراوه.
دەستخەتەکەی مامۆستا ڕەحیم قاضی که وێدەچی دەیانساڵ بەر لەتێکستەکەی دوکتور کەماڵ فوئاد نووسرابێ، دەریدەخا که ئەو بەناو بەڵگەیەی د.کەماڵ ئیعتیبارو سەنەدییەتێکی نییه. مامۆستا ڕەحیم قازی نووسیویه:
”کاکه ئەم ئاگاداریه ئیمزای قازی و سەرۆکەکانی کۆمەڵەی ژ- ک پێوە نییه. چونکه هێشتا ژ.ک خۆی لەخۆی نەکردبو، بەلام ئەم ئاگاداریه لەلایەن قازییەوه نووسراوه(مەبەستی ئەوەبووه که له قەولی جەنابی قازی محەمەدەوه نووسراوه، ئەگەر به خەتی جەنابی قازی نووسرابایه، دەبوو کۆپییکراوی ئەو دەسخەتەی بۆ هاوڕێکانی ناردبایه) کێ لەقەولی جەنابی قازی محمدەوه ئەو بەیانیییەی بەو فارسیی و کوردیییه شل و شەوێقە نووسیوه نەناسراوه. ئەگەر ئەو ئاگاداریییه له لایەن جەنابی قازیمحەمەدەوه نووسرابووبێ، بۆچی ئیمزای نەکردبوو؟ ناوبراو له درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەنووسێ:
له کۆبونەوەی نهێنییدا مەسەلەی ژ-ک پەسەند کرابو. ئەم ئاگاداریه لەسەر پارچەکاغەزێکی جیاوازدا چاپ کرابوو. بەعزە ووشەیکی که کوردی نەبون لەلایەن بەندەی فەتیره خۆرەوه گۆڕدراوه؟!!!. له مانایدا هیچ دەستکاری نەکراوه ئیمزا برات ڕەحیم. (مەبەست مامۆستا ڕحیم قاضی یه)
وادەردەکەوێ که سەرچاوەی ئاگاداریییەکەی مامۆستا ڕەحیم قاضی دەگەڕێتەوه بۆ سەر فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان. فیرقەی دێموکراتیش بەیانیییەی 12 مادەیی 12 شەهریوەری هەبووه و کوردێکی مەبادیی تورکییزان کردوویەته فارسیی. دیاره دەستێکیان تێوەرداوه و 8 مادەیان بۆ کورد لێ دەرکێشاوه و ئەو ناوو ئیمزا دروستکراوانەش له لایەن مامۆستایەکی پسپۆرەوه لەژێر ئەودەقه داندراوه و ناوی بەڵگەی ڕاگەیاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لێنراوه.
لەبەندی 6 ی نووسراوە کوردیییەکه دەردەکەوێ که ئەو نووسراوەیه کاری فیرقەی دێموکراتی کوردستانه. بڕوانه: ل 193-224 پێداچوونەوەی مامۆستا کەریم حیسامیی بەرگی دووهەم. هەروەها بڕوانه ئەو بەندەی خوارەوه:
” 6- مخصوصا حزب دمکرات سعی خواهد کرد که مابین ملت آذربایجان و اقوامیکه در آذربایجان زندگی میکنند (آشوری، ارمنی و غیره) درمبارزه (ئەووشەیه دواتر لێیزیاد کراوه)وحدت و برادری کامل برقرار گردد.”
کەسێک که به وردیی لەو بەنده ورد بێتەوه به ئاسانی بۆی دەردەکەوێ که ئەو بەنده هەر ئەو ویستەی باقرئۆف و هەمان سیاسەتی ستالین و مۆلۆتۆف بووه که باقرئۆفی سەرۆکی حکومەتی ئازەربایجان لە وتووێژ له گەل پێشەوا قازی محەمەددا ڕایگەیاندبوو لەو بەندەدا شاردراوەتەوه. ئەوان دەیانویست کوردستان بکرێته بەشێک له ئازەربایجان. لەو بەندەدا باکوری ڕۆژهەلاتی کوردستان به خاکی ئازەربایجان داندراوه که گوایه هی” میللەتی ئازەربایجان”ه و دوو قەومی ئەرمەنیی و ئاشۆڕیی تێیدا دەژین و لەگەڵ ئازەریی ناکۆکن. لێرەدا باسێک له کورد نەکراوه. بەلام ئهp/pp رکی بۆدیاری کراوه که بۆ یەکێتیی و برایەتیی ئەو بەناو گەلانه هەوڵ بدا.
ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان له 2 ی ڕێبەندانی 1946 لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوه نیشانەی سەربەخۆیی بڕیاری ڕێبەرایەتیی بزوووتنەوەی کورد و شەخسی پێشەوا قاضی محمدو وەفاداریی ڕێبەرانی کۆمەڵەی ژێکاف بەو ئامانجه بووه که سوێندیان بۆخواردبوو. گۆڕینی ناوی کۆمەله به حیزبی دێموکراتی کوردستان به مانای گۆڕینی ئامانجی کۆمەڵەی ژێکاف نەبووه. ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان له 2 ی ڕێبەندان بۆ ئەوه بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگره.
وەکو باس کرا، بەیانییەیەکه دەقی کوردیی نەبووه. چونکه ئەو فکر و نووسراوەیه هی فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان بووه. ناوەرۆکی 8 بەندەکەشی وەرگێردراوی 7 یان هەشت بەند له دوازدەبەندەکەیەتی. نەنووسینی ڕێکەوتی بەیانییەیەکەش لەبەر ئەوه بووه که نەزانرێ دوای بەیانییەی فیرقه نووسراوه یان لەروی ئەو کۆپیکراوه. وێدەچێ که نووسەری دەقە فارسیییەکەی بەیانیییەکەش کورد زمان بووبێ و لەئازەربایجان خوێندبێتی. چونکه فارسیی نووسینەکەشی تێکەڵاوێکه له کوردیی، فارسیی و تورکیی. له و شوێنەوه که باس له ” منظور مقدس دەکرێ، نووسەر لەبری نووسینی ناوی حیزبی دێموکرات بایداوەتەوه سەر” فرقه” دموکرات کردستان و داوادەکا و دەنووسێ: ” در فرقه ملی خود گرد شده”… در ”فرقە ” ملی خود حلقە زدە” ی خەت لیداوه و کردوویەتە ”گردشده” ”گردشده” وەرگێڕدراوی ” وەخڕبوونی کوردیییه. له فارسییدا گردشدن بەمانای کۆبوونەوه کەڵکی لێوەر ناگیرێ.
سەرەتا دەبێ بگوترێ ئەو دەقه لەلایەن کەسێک یان کەسانێکەوه نووسراوه که ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف نەبوون. بەو جۆرەی که لەو بەڵگەیەی د.کەماڵ فوئاددا دەبیندرێ، ئەگەر ئەو ڕاگەیەندراوه لەسەردەمی کۆمەلەی ژێکافدا نووسرابێ، دەبێ ئەوه داخوازی کۆمەڵە خەلکێک بووبێ که بەوتەی مامۆستا نەوشیروان مستەفا ”هاندراوبوون ”که داوای دامەزرانی حیزبێکی کراوه (وەکو دێموکرات)بکەن که هەموو کەس بتوانی ببێته ئەندامی.
ئەو داوایەش به مانای دانانی هێڵی سیاسیی و ئامانجی جیا له کۆمەڵەی ژێکاف نەبووه. ئەگەر ئەو نووسراوەیه داخوازێک بۆ دامەزرانی حیزبی دێموکرات بووبێ، باسێکی له هەڵوەشاندنەوه یان گۆڕینی کۆمەڵەی ژێکاف و نەگونجاویی بەرنامەی ژێکاف یان هەلومەرجێ که کۆمەڵەی ژێکافی خستبووه ئەو وەزعە دەبوو بکرێ و بەرنامەی حیزبەکە بگورن. لەو حاڵەدا چەند کەسێک له ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەله، یان جەنابی قاضی محمد ئەو دەقەیان دەبوو ئیمزا کردبایه.
مامۆستا ڕحیم قاضی که تێکستەکەی بۆ برادەرانی خۆی ناردووه، به ئاشکرا دەڵی:” که ئەو تێکسته نه ناوی جەنابی قاضی محمد”ی پێوه بووه و نه ناوی ئەندامانی کۆمەڵه.” ئەی چۆنه که له دەقەکەی د.کەماڵ فوئاددا ناوی قاضی محمد دوای دروشمی ” بژی کوردستانی خودموختاری دێموکرات” زیادکراوه و وشەی حیزبی به ناو تازەدامەزراوی لێ قرتاوه؟ !!
دوای گەڕانەوەی جەنابی قازی محمد و هاوڕێکانی له باکۆ کرانەوەی حیزب بۆ هەموان باس کراوه. بەڵام بەڵگەیەک نییه که نیشانبدا جەنابی پێشەواو هاوڕێکانی بێریان له گۆڕینی ئامانجەکانی کۆمەڵه کردبێتەوه. به پێچەوانەی نەزەری باقرئۆف، پێشەواو هاورێکانی دوای گەڕانەوەیان له باکۆ، زۆر باش زانیویانه فێڵه گورگەیەک له ژێر سەری باقر ئۆف و مۆلۆتۆف داهەبووه که ویستوویانه کوردستان به ئازەربایجانەوه بلکێنن. بروانه کتێبی پێداچوونەوه نووسینی مامۆستا کەریم حیسامی بەرگی دووهەم. لاپەڕەی 45 پاراگرافی 2.بۆ ئاگاداربوون لە بزووتنەوەی ڕزگارییخوازیی کورد وبەسەرهاتی کۆماری کوردستان و ئەو ڕووداوانەی که کەمتر کەوتوونەبەرباس و لێکۆڵینەوه بڕوانه بەسەرهاتی قارەمانانی بارزانی له کۆماری کوردستان و پاشەکشه و تێکشکاندنی ئەرتەشی ئێران و کشانەوەیان بەرەو سنورەکانی سۆڤییەت و پێکهێنانی ڕێکخراوەیەک له باکۆ له 19-01-1948 که تێیدا هەموو کوردەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان که لە باکۆ دەژیان تێیدابەشداربوون. پێداچوونەوه بەرگی دووهەم لاپەڕەی 22-46 کەریم حیسامی.
قاسم ئاغا ئێلخانیزادە که له سەفەری باکۆ لەگەڵ هەیئەتی نوێنەرایەتییکورد بووه لەو فێڵ و فەرتەنەیەی باقرئۆف و ستالین ئاگادار بووه. بۆ ئەوه ئەو فێڵەیان لێ پووچەڵ بکرێتەوه پێشەوا و هاوڕێیانی کۆماری کوردستانیان له 2 ی ڕێبەندان ڕاگەیاندووه. بۆ ئەو مەبەستەش داوایان کردووه که لەهەموو شوێنێکی کوردستانەوه نوێنەرانی خەلک بچنه شاری مەهاباد و لە میتینگێکدا بەشداریی بکەن که تێیدا بڕیارێک له لایەن بیست هەزار کەس له نوێنەرانی تەواوی ”طبقات اهالی کوردستانی شمالی ” قبول کراوه. کوردستان ژماره 8 لاپەرەی 3 ساڵی یەکه م 8 ڕێبەندانی 1324.
تێکست و دەقەکانی ”ڕاگەیەندراوە که”ی حیزبی دێموکرات که له لایەن د.کەمال فوئاد، مەحمود مەلا عیززەت، کەریم حیسامی، نەوشیروان مستەفا و د.قاسملووەوه بڵاوکراونەوە له یەکتر جیاوازن. هەموان وەرگێڕدرای دەقێکی تورکی – فارسیین و مامۆستا کەریم حیسامیش زۆر باشی بۆچووه که که گوتویه: ئەو دەقه کۆپپییەکی بەرنامەی فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجانه.
ئەگەر بەر له ڕێکەوتی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان” ئۆرگانی ڕەسمیی حیزب ” ئەم بەڵگەیه وجودی هەبووبێ دەبوو له یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا بنووسری. دوای گەڕانەوەی هەیئەتی نوێنەرایەتیی کورد له باکۆ لە کۆبوونەوەیەکدا که جەنابی پێشەوا باسی سەفەرەکه و داوای باقر ئۆفی بۆ دامەزرانی حیزبێکی (کراوه) باس کردبوو، ڕاگەیاندنەکه دڤۆکیی بووه. داواکەی باقر ئۆفیش ویستی مۆلۆتۆف بووه. ئەوانه ویستوویانه کوردستان به ئازەربایجانەوه بلکێ. مەرجی ناسینی کورد به گۆڕین یان دامەزراندنی حیزبێکی دیکەوه گرێدرابوو. پێشەوا به ئارامیی ئەو سیاسەتەی بۆڵشویکەکان و باقرئۆفی بۆ خەلکه که باس کردبوو. ئاکامی باسەکه و هەڵوێستێکی که گیرابوو، گۆڕینی ناوی کۆمەڵەی ژێکاف به حیزبی دێموکراتی کوردستان” ی لێکەوتبۆوه. لەمەڕ گۆڕینی ئامانجی کۆمەڵەی ژێکاف و نووسینی ئەو 8 بەندەی بەیانییەی حیزبی دێموکرات لەلایەن دامەزرێنەرانی کۆمەلەوه هیچ بەڵگەیەک لە دەستدا نییه.
د. کەمال فوئاد ئەو وتەیەی مامۆستا نەوشیروان مستەفای لەبەرچاو نەبووه که له لاپەڕەی 86 کتێبەکەیدا به ناوی حکومەتی کوردستان نووسیویه:
ڕاگەیەندراوەکه، داخوازی هەزاران کەس بووه بۆ دامەزرانی حیزبی دێموکرات. واتە ئەو نووسراوەیه هەروەکو له دەقەکەدا هاتووه ئارەزووی ئەو کەسانەبووه که ئیمزایان کردبوو که دوای دەربرینی ئارەزووەکانیان ئەو باسه به نووسینی ئەو دەستەوشەیه کۆتایی پێ دێ” اینک شعارهای ما” واته ئەوەیە دروشمەکانی ئێمه. مامۆستا نەوشیروانیش له نووسینەکەیدا باس له دامەزراندن و پێک هێنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ناکا، بەڵکو ڕواڵەتی نووسینەکەی ئەوە دەگەیەنێ که باس له گۆڕینی ناوی کۆمەڵەی ژێکاف به حیزبی دێموکراتی کوردستان کرابێ. لەمەڕ دەقی بەیاننامەکەش دەنووسێ : له بنەڕەت ڕا به دوزمانی فارسی-کوردی بڵاوکراوەتەوه. تێکسته کوردییەکەی تا ئێستا لەبەردەست دا نییه. بەڵام د. کەماڵ که خاوەنی دوودەقی فارسیی وکوردیی بووه نەیگوتووه ئەو دەقەی له کوێ بووه.
ئەو کاته که داخوازەکه نووسرابوو هێشتا حیزبی دێموکرات پێک نەهاتبوو. ڕاگەیاندنەکەش داواکردنێک بووە و بەس. ئەگینا دەبوو بنووسرێ ئەوه ئامانجی حیزبی دێموکراته یان ئامانجی حیزبی ئێمەیه. بەلام کاتێ بەیانییەی 12 شەهریوەری 1324 فیرقه بخوێندرێتەوه دەردەکەوێ که ئەو نووسراوەیە هاوکوفی ئەو بەیانیییەیه. کورتەی باسەکه ئەوەیه که ئەو ” ڕاگەیەندراوە” نه بڕیاری ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژێکاف و نه بریاری پێشەوا وئەندامانی کۆمەڵه بووه. کۆمەله تەنیا ناوەکەی گۆڕدرابوو. ئەندامانی کۆمەلەی ژێکاف به پێی سوێندێک که خواردبوویان نەیاندەتوانی ببنه ئەندامی حیزبێکی دیکه.
ناوی جەنابی قاضی محمد له نوسخەکەی د.کەماڵدا دواتر لێی زیادکراوه. بروانه دەقی نامەکەی مامۆستا ڕەحیم قاضی که له نوسخە ناردراوەکەی خۆیدا باسی دەکا که وێنەکەی لەسەرەوە دا نیشان درا. به متمانەوه دەبی بگوترێ که هیچکام له ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵە و شەخسی پێشەوا ئەو دەقەیان ئیمزا نەکردبوو.
تەنیا د.قاسملوو ناوەرۆکی ئەو بەناو ڕاگەیەندراوە ساختەیەی فیرقەی که له کتێبەکەیدا به بەرنامەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دانا بوو کرده خەتی سیاسیی حیزبی دێموکرات و هەموو حیزبەسیاسیییەکانی باشوریش بەدوای ئەودا خودموختاریییان کرده هێڵی سیاسیی خۆیان و ناوی حوکمی زاتیی و لامەرکەزیییان لێنا.
ئەو خەته که دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان به سەدان هەزار قوربانیی بۆدراوه له ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوردەی حیزبی تودەی ئێران بووه. له باشوری کوردستان سازمانی ئینقلابیی حیزبی تودەی ئێران (کورش لاشائی و هاورێکانی) بڵاوکەرەوەی ئەو خەته بوون. میسیۆنی لاشایی لەسەردەمی حکومەتی محمد ڕضاشاه، پاشای ئێران بۆ ماوەی سێ مانگ له بەکرەجۆ کلاسی پەروەردەو ڕاهێنانی بۆ جەلال تاڵەبانیی و مێشکە سیاسیییەکانی دوارۆژی کوردستان پێک هێنا. مێشکی سیاسیی ڕێبەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران له باشورو دەسته خوشکەکەی له ڕۆژهەلات، گۆشکراوی ئەو میسیۆنه سیاسیییە ئێرانیییە بووه. ئەو خەته لەلایەن ئیرەجی ئیسکەندەریی، سکرتێری گشتیی حیزبی تودەوه کێشرایه نێو گەڵالەکەی د.قاسملوو که له هاتنەوەی بۆ باشوری کوردستان و دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) لەجێی بەرنامەی دامەزراندنی سیستمێکی فێدرالیی که خۆی له گەڵاڵەکەیدا پێشنیاری کردبو قبووڵ کرا. ئەم بەسەرهاته له زمانی مامۆستا کەریم حیسامیی بخوێننەوە که له پیداچوونەوه ژماره 2 لاپەرەی 215 پاراگرافی دووهەم دا نووسیویه …
” پاش لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنی بارو دۆخی ئێران و جیهان دەگەنه ئەو قەناعەته که (رووخانی ڕێژیمی شا و پێکهێنانی کۆماری فێدراتیڤی ئێران) بکرێته ستراتێژیی حیزبی دێموکراتی کوردستان. به تایبەت که مەسەلەی (ئیتیحادی فێدراڵیی)له بەیاننامەی هاوبەشی کومیتەی شۆرشگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەرانی حیزبی تودەی ئێرانیشدا هاتبوه گۆڕی”.
د.قاسملو له چاوپێکەوتنی ئیرەجی ئیسکەندەریی، (سکرتێری حیزبی تودە)مەسەلەی نووسینی بەرنامەکەی لەگەڵ باس کردبوو. ناو براو پێشنیاری گۆڕینی ستراتێژی حیزبی پێکردبوو و داوای لێکردبوو که ویستی فێدراڵی کردنی ئێران بکرێته ” دێموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان…. دوکتور قاسملوو قبووڵێ کردبوو ووتەکەی بۆ هاورێیانی خۆی باس کردبوو و پێشنیارەکەی پێباش ببوو وگوتبووی خودموختاریی پێشنیار کراو چەند خاڵی مەنتیقیی و ڕاستی تێدایه. بەلام باسی لەوه نەکردووه که خودموختاری بۆچی مەنتیقیییه و نوختەی ڕاستی کامانانەن؟
به باوەری نووسەری ئەم وتاره، خود موختاریی به مانای گرێدراویی کورده به ناوەندەوه. بێبەشکردنی کورده له مافی دیاریکردنی چارەنووس. به مانای قبووڵکردنی هەرنیزامێکی سەرەرۆ و فاشیست و داگیرکەره لە ناوەند. دانی ماڵیاتی ناڕەواو خەرجی شەڕو ئاوەدانکردنەوەی ناوەنده به خەرجی کورد. گەشەدانه به زمان و فەرهەنگی نەتەوەی فەرمانرەوا. خودموختاریی به مانای قبووڵکردنی دابڕاویی ئەبەدیی بەشەداگیرکراوەکانی کوردستانه و مانەوەیانه لەژێر دەستی داگیرکەراندا. دانی مافی قانونیی به دەسەڵاتداره بۆکوشتن و بەندکردنی کورد و وێرانکردنی شاروگوندی کوردستان و تاڵان و بڕۆی سامانەکەیەتی.. ئەوەی که ئێستا لەئۆردوگای کۆیه، کۆمەڵێکی لێقەوماو هەیه و ناتوانێ بچێتەوه ماڵ و مەسکەنەکەی و به سەرشۆڕیی و جیرەخۆریی دەژین به شان و باڵی دۆستانی ستراتێژیکی ئێراندا هەڵدەڵێن بەرهەمی ئەو خەته ئێرانیگەریییە بووه. گرێدانی مافی نەتەوەیی کورد به دابینکردنی دێموکراسی له ئێراندا خەیاڵێکه و هەرگیز وەدینایه.
بەڵگەکەی دوکتور فوئاد زۆر دواتر له ڕوخانی کۆماری کوردستان ساز کراوه. بۆ وێنه له ژمارەی 302 شەممو شەشی خەزەڵوەری 1329ی ڕۆژنامەی کوردستان ” ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (ئەندامانی فیرقەی دێموکرات دەستەی نووسەرانی ئەو بڵاوۆکه بوون)، لەژێر سەردێری تێوەرسورانی پێنجەمین ساڵی هەوەڵین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەروتارێکی دورو درێژیی لەسەر یەکەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وهاتنی نوێنەرانی تەواوی کوردستانی مەزن بۆکۆنگره نووسیویه که : لەو کۆنگرەیەدا، داوای یەکبوون و یەکگرتنەوەی هەموو کوردستانیان کردووه و ئەو داوایەش به مەرامی حزبی دێموکراتی کوردستان دیاری کرواه و داوای ڕزگارکردنی تەواوی کوردستانی داگیرکراو کراوه. پرسیار ئەوەیه که ئەو داوایە چۆن لەگەڵ ئەو ئاگاداریییەی د.کەماڵ یەک دەگرێتەوە؟ بۆ ئەوه د.کەماڵ فوئاد ناتەبایی بەڵگەکەی لەگەڵ دۆکۆمێنتەکانی حدک و کۆماری کوردستان هەڵسەنگێنه دەقی سەروتارەکەی کوردستان (ژمارەی 302ی 6 خەزەڵوەری 1329 له کۆتایی باسەکەدا دەخرێته بەرچاو.
خودموختاری فورمولەکراوی کونگرەی 3ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشنیارکراوی سکرتێری حیزبی توده، گەرانەوە یەک بووه بۆ ئەنجومەنەکانی ئەیالەتیی- ولایەتیکه له قانونی ئەساسیی ئێران وسەردەمی بەرله مەشروطەدا پەسند کراوه.
خودموختاری شکڵێک له مافی چارەنووس نیییه. قۆناخێکیش نیییه که کورد پێیداتێپەڕێ. هەرچەند فۆرمولەکردنەکەی د.قاسملوو وەکو شکلێکی مافی چارەنووس دەیناساند به تایبەتی بۆ کورد که وڵاتەکەی دابەش کراوه. خودموختاریی نه یەکگرتنەوەی کوردستان و نه یەکەتیی نەتەوەیی و نه دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی دەستەبەردەکا. ئەو خودموختاریییه گرێدراویی ئەبەدیییه به هەرنیزامێکی نگریسەوه که له ناوەند حاکم بێ. خودموختاریی خۆگرێدان و تەسلیم کردنی کورده به هەر دەوڵەتێکی که له ناوەند حاکم بێ. ئەو خودموختاریییه لەبێدەرەتانیی دا دەبێته فێدراڵییه دووماددەیییەکەی(15 و 19 قانونی ئەساسیی ئیران بۆ ئەو چەند کەسەی که لەهەرمۆتەی کۆیه لەژێرچاوەدێریی دەزگای ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران و زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی دا دەژین.
بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی که لە بەردەست دان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەسەردەمی کۆماردا بەرنامەیەکی دیکەی جیا له بیرۆکه نەتەوەیییەکەی کۆمەڵەی ژێکاف نەبووه. تەنیا ئاماژەیەک که به وشەی ئەنجومەنی ئەیالەتیی و ولایتی و خودموختارییکرابێ له بەناو وتوێژێکدا بووه که چەند ڕۆژنامەنووسی تاران بەر له 21ئازەری 1324 لەگەڵ پێشەوا قازی محمەمەد کردوویانه که لە 20 سەرماوەزی 1324 واته 11 ژانویه 1946 له ڕۆژنامەی کوردستانی سەردەمی کۆماردا چاپ کراوه.
راگەیاندنی کۆماری کوردستان له دووی ڕێبەندانی ساڵی 1324 ڕێگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەو تەزویرکردنه نەهێشتووەتەوه. ولاتێکی داگیرکراوی وەکو ئێران له دوای شەهریوەری بیست که مان و نەمانی لەئەگەرونەگەردابوو، نەتەوەیەکی وڵاتداگیرکراوی 5 ساڵ خودموختار داوای دێموکراسیی بۆدەکا یان ئاواتی ڕزگاربوون لە ژێرچەکمەی سەربازی ڕوس و ئینگلیزی بۆدەکا؟
سەرچاوەکان
بروانه کتێبی تاریخ کردستان نووسەرانی یەکێتیی سۆڤێت” لازاریڤ،محوی، حسرتیان، واسیلیییەوا و ژاگالینا – وەرگێڕانی منصور صدقی – کامران امین آوه. ل. 225
سوپاس و پێزانین بۆ کاک ئەیوب ئەیوبزاده بۆ ناردنی چەند دۆکۆمێنت و سوپاسوێژی مامۆستا حەسەن قازیم بۆ هاوکارییکردنی کاک ئەیوب ئەیوبزاده و ناردنی ئەو دۆکۆمێنتانەی که لێی داواکرابوو.بەڵگەکانی د.کەمال فوئاد لە لاپەڕەکانی دادێدا ببینه !
ساڵی 2007 پسپۆڕانی تێکۆشەری بنکەی ژین و دەزگای چاپی ئاراس، 92ژمارەی، ڕۆژنامەی کوردستان (ئۆرگانی کومیتەیناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ساڵەکانی 1324-1325 هەتاویی)(بەرامبەری 1946زایینیی) و 5 ژمارەی هاواری ”نیشتمان”،”بڵاوۆکی یەکێتیی جەوانانی دێموکراتی کوردستان‘‘یان بڵاوکردەوه.