پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,889
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,328
فایلێن پەیوەندیدار 97,291
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وتارێک لە بارەی شاعیر و عارفی عاشق (ئەحمەدی کۆر)
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 2
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وتارێک لە بارەی شاعیر و عارفی عاشق (ئەحمەدی کۆر)

وتارێک لە بارەی شاعیر و عارفی عاشق (ئەحمەدی کۆر)
نووسینی: مستەفا ئیلخانی زادە
بابەت: وتار
ئەحمەدی کۆر شاعیر و خواناسێکی گەورە بووە. لە دێی شێوەسماکی شاری شنۆ لە دایک بووە و دوایە بۆ دێی عەمبار لە ناوچەی بۆکان دەچێ و لەوێ ژیان بەسەر دەبا و هەر لەوێش کۆچی دوایی دەکا. و لەوێش دەنێژرێ و ئێستا گومبەزێکی ساکاریان لە گڵ لەسەر ساز کردووە. شیعرەکانی ئەحمەدی کۆر زیاتر ئایینی و عیرفانین و زۆربەیان لە تاریف و پەسنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ن تا ئێستا دیوانی شیعرەکانی لە لایەن چەن کەسێک کۆ کراوەتەوە و چاپ کراون. ئێمە لێرەدا بۆ ناساندن و زانیاری ئەم زاتە لە وتووێژێک لەگەڵ خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا مستەفا ڕەشیدی ناسراو بە (مەلا مستەفای زاواکێو)کە زانایەکی پایەبەرزی ئایینی و شاعیر و ئەدیب و توێژەرێکی ماندوونەناس و زانا بوو سوودمان وەرگرتووە و کردوومانەتە بنەمای ئەم وتارە.
دەستەوشەی سەرەکی:
ئەحمەدی کۆر – شێوەسماک – شنۆ – عەمبار – بۆکان – شیعر – عیرفان
بابەت:
ئەحمەدی کۆر کێ بوو و لە کوێ‌ڕا هات و چی کرد و لە کوێ کۆچی دوایی کرد؟
ئەحمەدی کۆر شاعیر و عارفێکی گەورە بووە و ژیان و بەسەرهاتی تێکەڵ لەگەڵ ئەفسانەیە و ئوستوورەی خواناسی و قسە خۆشی و نوکتەپەردازییە. ئێمە بۆ ئەوەی ئەم زاتە باش بناسین لە هاوینی ساڵی 1391ی کۆچی هەتاوی لە گوندی گردی قەبران – کە لە دێی عەمبار جوێ بۆتەوە – وتووێژێکمان لەگەڵ خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلامستەفای زاواکێو کە لێکۆڵینەوەیەکی باشی لەسەر ئەحمەدی کۆر کردووە و شیعرەکانی کۆ کردۆتەوە و لە کتێبێکدا بە ناوی: (ئەحمەدی کۆر و زانایانی عەمبار لە ساڵی 1391) چاپی کردوون، کردووە و لێرەدا بۆ باش ناساندنی ئەحمەدی کۆر دەیهێنینەوە:
پرسیار) جەنابی مامۆستا (مستەفا زاواکێو) تکایە کورتەیەک لەبارەی ژیان‌نامەی ئەو شاعیرە بەهرەمەندە خواناسەی کورد و ئەو کارانەی بەڕێزتان لەوبارەوە کردووتانە بۆمان باس بکەن.
وەڵام) بسم‌اللە الرحمن الرحیم الحمداللە ڕب العالمین و السلام علی سیدنا محمد و علی عباداللە الصالحین. سەرەتا بە پێویستی دەزانم لەمەڕ ئەو زەحمەتانەی دەیکێشن و ئەو لەخۆبوردوویانەت لە لایەن خۆمەوە سپاست بکەم. ئەمن ناوم مستەفا ڕەشیدییە بە مەلا مستەفای زاواکێو مەشهوورم لە هەمان دێی عەمبار لە دایک بووم و بۆ درێژە دانی خوێندن چوومە ئاواییەکانی تورجان و قەباغکەندی و مەدرەسەی عولوومی دینی ئەو کاتی مەهاباد و لەوێ لە ساڵی 1349 (کۆچیی هەتاوی) خوێندنی ئایینیم تەواو کردووە و بڕوانامەی (ئیفتا و تەدریسم) وەرگرتووە و پاشان بۆ مەلایەتی و پێش‌نوێژی چوومە دێی زاواکێو کە دوامین دێی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە و 70 کیلۆمەتر لە بۆکانەوە دوورە و لەو دێیە دوور و بێ‌بەشانەیە. سێ ساڵان لەوێ بووم و لە پاڵ ئەرکی دینی و پێش‌نوێژی و ڕێنوێنی ئایینی خەڵک خەریکی وەکۆ کردنی شیعرەکانی ئەحمەدی کۆر و لێکۆڵینەوە لەبارەی ژیان و ئاسەوارەکانی ئەم شاعیرە خواناسە و کاروباری ئەدەبی و کەلتووریی کوردی بووم. تاوەکوو لە ساڵی 1379دا گواستمەوە بۆ شاری بۆکان و ئێستا لە مزگەوتی نەبی بەشی میراوای بۆکان خەریکی پێش‌نوێژی و ئەرکە پیرۆزەکانی ئایینیم و لە پاڵ ئەم ئەرکەشدا خەریکی کاری نووسین و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەم. تا ئێستا دوو کتێبم بە ناوەکانی (شێخ ئەحمەدی کۆر و زانایانی عەمبار) و (هەگبەی بنار) نووسیوە کە ئامادەی چاپ و بڵاو کردنەوەن. لەبەر ئەوەی من لەو دێیە دەستم بە خوێندن لە حوجرەی مزگەوت کردووە و ماڵی بابم لە دێی عەمبار بووە، کۆمەڵێک شتی زۆرم لەبارەی ئەحمەدی کۆرەوە لە پیرە پیاوان و بەساڵاچووانی عەمبار بیستبوو، هەر بۆیە وام پێ‌باش بوو بۆ ئەوەی ئەم زانیارییانە نەفەوتێن ژیان‌نامە و ئاسەوارەکانی ئەم مرۆڤە گەورەی ناوچەی موکریان کە لە گوندی (شیوەسماق) سەر بە شاری شنۆ لە دایک بووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی وەدەس کەوتووە ئەو لە ساڵی 1372ی کۆچیی مانگیدا زیندوو بووە و لە ساڵی 1305ی کۆچیی مانگیدا کۆچی دوایی کردووە؛ کۆکەمەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانە گۆیا ئەحمەدی کۆر هەتا تەمەنی 14 ساڵان چاوی ساغ بووە. لەو تەمەنەدا تووشی نەخۆشی هاوڵە(خروێرکە) بووە و بەو نەخۆشییە کوێر بووە. ئەو لە تەمەنی 15 ساڵاندا لەگەڵ کچێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ ژیانی هاوسەرایەتی پێکدێنێ و دوای مردنی بابی سەرپەرشتی بنەماڵە وەئەستۆ دەگرێ. شێخ ئەحمەد دوو کوڕ و کچێکی بووە. کوڕەکانی یەکیان ناوی محەممەد و ئەوی دیکە قادر بووە و کچەکەشی ناوی لەیلا بووە. پاشان لە شنۆڕا بار دەکا بۆ گوندی عەمبار کە لە نزیک بۆکانە و سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخانە و لەوێ نیشتەجێ دەبێ.
بە هۆی هێندێک کێشەی بنەماڵەیی کوڕەکانی هەڵدێن بۆ عێڕاق و لەیلای کچی لەوێ دەدا بە شوو. شێخ زۆر بۆ کوڕەکانی پەرۆش بووە و ویستوویەتی بە دوویاندا بچێ. شێخ لەگەڵ چاوساغێک دەچێ بۆ سلێمانی بە دوای کوڕەکانیدا. چاو ساغەکە لەسەر کێوێکی بەرز لە قەراغ چۆمی (چۆمان)ی عێڕاق بە ناوی شاخی (گومۆ) ئەحمەدی کۆر بەجێ دەهێڵێ. ئەحمەدی کۆر لەسەر لووتکە بووە نەیتوانیوە لە جێی خۆی بجووڵێتەوە. چونکە هەر لە جێی خۆی بجووڵابایەوە هەڵدەدێرا. بە ناچاری زۆر دەلاڵێتەوە و لەبەر خودا دەپاڕێتەوە کە با هانایەوە بێ. دوای 24 کاتژمێر خوا بەزەیی بەو کوێرە دادێ و کەسێک دێ دەستی دەگرێ و پێی دەڵێ (ئەحمەد لێرە چ دەکەی؟) شێخ ئەحمەد دەڵێ چاوساغەکەم منی بەجێ‌هێشتووە و ماومەوە. پیاوەکە پێی‌کوت: (ئەتۆ لەگەڵم وەرە من ڕێگە بە تۆ نیشان دەدەم). ئەحمەدی کۆر دەباتە سەر ڕێگەکە و پێی‌دەڵێ: (بەو ڕێیەدا بڕۆ.) ئەحمەدی کۆر پاش ماوەیەک بیر دەکاتەوە دەبێ ئەو کەسە کێ بووبێ؟ دەڵێن خدری زیندە هەیە بە هاواری ڕێ‌لێ‌ون‌بووان دەگا. حەتمەن ئەو کابرایە خدری زیندوو بووە. دیسان ڕێی‌خۆی خوار دەکا و وا دەنوێنێ ڕێی لێ‌ون بووە. پاش ماوەیەک هەر ئەو پیاوە دێتەوە و دەستی دەگرێ و دەڵێ: (ئەحمەد دیسانیش ڕێت لێ‌ون بووە؟) پاشان دەستی دەگرێ و دەیباتەوە سەر ڕێبازەکە و دەڵێ لێرە دانیشە کاروانێک دێ و لەگەڵ خۆی دەتبا بۆ سلێمانی. شێخ ئەحمەد دەستی ئەو پیاوە دەگرێ و دەڵێ دەبێ بە من بڵێی ئەتۆ کێی؟ پیاوەکە دەڵێ: (من خدری زیندەم). ئەحمەدی کۆر دەگری و دەستی توند دەگوشێ و دەڵێ دەبێ دۆعام بۆ بکەی. ئەو کەسە دۆعای بۆ دەکا و لێوی ماچ دەکا. هێندێک کەس پێیان وایە ئەحمەدی کۆر لەو کاتەوە ڕوو دەکاتە تاریف و پێداهەڵکوتنی حەزرەتی ڕەسووڵ.
ئەحمەدی کۆر دەچێتە عێڕاق و لە سلێمانی بە خزمەت کاک ئەحمەدی شێخ دەگا و دوای گەڕانەوە بۆ دێی عەمبار چەند ڕۆژ پێش مردنی خەڵک کۆ دەکاتەوە و پێیان دەڵێ: (من شەوی هەینی لە خزمەت ئێوە مەرەخەس دەبم و ئەم جیهانە فانییە بەجێ‌دێڵم و دەگەڕێمەوە بۆ لای پەروەردگاری خۆم، ئەگەر من مردم گومبەزێکی چکۆلە لەسەر مەزارەکەم دروست بکەن. هەر هەمان شەوی هەینی کە بۆخۆی کوتبووی، بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە و خەڵکی دێیەکانی داشبەند، هەباساوا، حەمامیان و عەمبار و گوندەکانی دەوروبەر لە دێی عەمبار کۆ دەبنەوە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی گردی قەبران بە خاک دەسپێرن. ئەوکات ئێرە ماڵی لێ‌نەبووە. پاشان ئەم خانووانەی کە دەیانبینن دروست کراون و ناوی نراوە دێی گردی قەبران. ئەوە بوو ژیان‌نامەی ئەحمەدی کۆر. وەک دەڵێن ئەحمەئی کۆر لە ساڵی 1305 یان 1304ی کۆچیی مانگی ئەمری خودای بەجێ هێناوە.
گڵکۆی زانایانی ئایینی وەک مەلا شەفیع بابی مەلا عیسامەددین شەفیعی و مامۆستا مەلا حەمەدەمین ئەشعەری و شاعیری گەورە مامۆستا محەممەد نووری و کەسانی دیکە لەو دەوروبەرانەدا نێژراون.
پرسیار) مامۆستا زاواکێو شیعرەکانی ئەحمەدی کۆر لە ڕابردوودا چۆن کۆ کراونەوە، لەبارەی چاپی شوێنەوارەکانی و ئەو کارانەی بەڕێزتان کردووتانە و سەرچاوەکانی بفەرموون.
وەڵام – بە سپاس لە ئاغای ئێلخانی‌زادە، شێخ ئەحمەدی کۆر شیعرەکانی هەموو عیرفانین. لە ڕابردوودا کەم کەسی وا بووە دەنگێکی خۆشی بێ یان دەروێش و ئەهلی سۆفیگەری و عیرفان بێ شیعرەکانی ئەحمەدی کۆری لەبەر نەبێ و ئەم جەماعەتە شیعرەکانی ئەحمەدی کۆر بە دەنگی خۆش لە مزگەوت و خانەقا و لە پارشێوانی مانگی ڕەمەزان و مەولووددا دەکوت و چێژ و لەززەتیان بە خەڵک دەگەیاند. شاعیران و نووسەرانی ئێمەش شیعرەکانی ئەحمەدی کۆریان لە زمان و سینگی وان دەدۆزییەوە و دەردەکێشا.
بەر لە من ئاغای سەید نەجمەددینی ئەنیسی کتێبێکی داناوە. ئەحمەدی کۆر جگە لە شیعرەکانی قسە و نەقڵی خۆشیشی کوتووە و لەوڕا بۆ ئەو گوێزراوەتەوە. ئەحمەدی کۆر لە هۆزێکی گەورە بە نێوی (سەرەگا) بووە و لە ناوچەکانی شاروێرانی مەهاباد و چۆمی مەجیدخانی بۆکان و ناوچەی شنۆ بڵاو بوونەوە. ئەم هۆزە زۆربەی شیعرەکانی ئەحمەدی کۆریان لەبەر بووە. ئەوان دەیانکوت و من دەمنووسینەوە. تا ئێستا شیعرێکی زۆری ئەحمەدی کۆرم کۆ کردۆتەوە و نووسیومن و ژیان‌نامە و بیرەوەرییەکانم نووسیوە و بیر و ڕای زۆر کەسانی بەناوبانگم وەک: (سەید عەبدولقادر سەیادەت، مامۆستا حەقیقی، مامۆستا قازی خزری)م لەبارەی ئەحمەدی کۆردا نووسیوە.
پرسیار) وەک وەدەردەکەوێ توێژینەوەکەی ئێوە هەم باری کتێبخانەیی و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی نووسراو بووە و هەم باری مەیدانیشی بووە و ئەوە شتێکی پڕ بایەخە. بەڕێزتان ئاماژەتان بەوە کرد. عەمبار لە ڕابردوودا دێیەک بووە و دوای ئەوەی لافاوی ساڵی 1353 ئەوێی ڕووخاند. هێندێک لە خەڵکەکە هەر لەوێ مانەوە و سەر لە نوێ خانووە ڕووخاوەکانیان چاک کردەوە و بەشێکیشیان لێرە لە نزیک گۆڕستانی ئاوایی عەمبار خانوویان دروست کرد و ئەو دێیە تازە ناونرا (گردی قەبران) بەڕێزتان بە سەرنجدان بەوە کە ماوەیەکی زۆر لە ئاوایی عەمبار ژیاون لە کەسانی پیر و بەساڵاچووی عەمبار چ کەسانێک یارمەتیان داون و شتیان لەبارەی ئەحمەدی کۆرەوە بۆ گێڕاونەوە؟
وەڵام – من کە لێرە بووم هێندێک شتم دەبیست لە کەسانێکی وەک برایم قالان کە پیاوێکی بەساڵاچوو بوو و هەروەها خاڵە مامە، مام پیرۆت، حاجی عەزیز، حاجی فەقێ عەلی ئەوانە تەمەنیان زۆر بوو و بیرەوەرییەکی زۆریان لە ئەحمەدی کۆر لە مێشکیدا مابوو و من ئەو شتانەی لەوانم دەبیست دەمنووسینەوە. لەم دواییانەشدا کاک ناسر عەلییار کە پیاوێکی زانایە و کاک حەمەی مستەفا عەزیزیش لەوانەی بیستبوویان زۆر شتیان بۆ گێڕامەوە. لە هەر کەسێکی جێی متمانە شتێکم بیستبا دەمنووسییەوە و هەروەها لەم کتێبانەش: 1- دیوانی ئەحمەدی کۆر گردەوەکۆیی سەید نەجمەددینی ئەنیسی 2- دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر گردەوەکۆیی مەلا عەزیز داشبەندی 3- ژیان‌نامەی عورەفا و ئودەبا گردەوەکۆیی بەڕێز قازی محەممەدی خزری 4- تەڵای دەستەوشار گردەوەکۆیی و نووسراوی سەدیق بۆرەکەیی بۆ ئەم کتێبەم کەڵک وەرگرتووە.
پرسیار) لە خوێندنەوەی دیوانی ئەحمەدی کۆر دەبیندرێ ئەو زاتە وشەی فارسی و عاڕەبی و لە زۆر جێیانیش ئایاتی قوڕئانی مەعنا و ڕاڤە کردووە. ئەگەر ئەو لە چاردەساڵاندا کوێر بووبێ چۆن بووە ئەمانەی لە شیعرەکانیدا کوتووە؟
وەڵام – ئەحمەدی کۆر هەتا تەمەنی چاردە ساڵان چاوی دیتوویەتی. لەم ماوەیەدا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و فەقێکان هاموشۆی بووە. دەگێڕنەوە لە سەردەمی مامۆستا مەلا شەفیعدا یان لە پێش سەردەمی مەلا شەفیعدا زۆر کات لە حوجرەی فەقێیان بووە و لەگەڵ فەقێکان هەڵسوکەوتی بووە و فەقێکان خۆشیان ویستووە؛ دیارە زۆر شتیان لێ فێر بووە. هێندێک کەسیش دەڵێن ئەو کاتەی بە کوێری چۆتە عێڕاق و چاوساغەکەی خۆی لێ‌شاردۆتەوە و خدری زیندە بە هاوارییەوە هاتووە. خدری زیندە بۆی پاڕاوەتەوە و فوویەکی لە زاری کردووە و پێی کوتووە بڕۆ لەو کاتەوە بەولاوە شیعر بە پێغەمبەری خودا هەڵبڵێ و ئەو هەمووە زانیارییەی بەوە وەدەس کەوتووە و دەستی کردووە بە پەسنی پێغەمبەر و پێداهەڵکوتنی و زۆربەی شیعرەکانی هەر لەو بارەوەن و بە وتەی ئەهلی عیرفان فنافی النبی بووە. لێرەدا بۆ سەلماندنی ئەو وتەیە قەسیدەیەکی ئەحمەدی کۆر کە لە پەسن و مەدحی پێغەمبەردا کوتوویەتی دێنینەوە:
کاینات
ئەی شەفیعی زەنب و عیسیان ڕەحمەتی بۆ عاڕەسات

هـەر لە ئەووەڵ تا بە ئاخر باعیسی بۆ مومکینات

هەر لە ڕۆژی ئەووەڵینی، پادشای مەککە و مەدینی

مەرهەمی جەرح و برینی، سەیدی فەخری کاینات

سەیدی فەخری کایناتی، ئەووەڵ تۆ بووی ئاخر هاتی

ڕۆشنی سەر ڕووی بیساتی، هیوای ڕۆژی عاڕەسات

هیوای ڕۆژی توند و تاڵی، بە شەوکەت و خۆش جەماڵی

نووری سونعی لایەزالی، قوڕئانت بۆ هات بە خەڵات

قوڕئانت بۆ هات بە کەڕەم، تورک و تات و ڕۆم و عەجەم

دنیا سەراسەر زۆر و کەم، سەرپاکی کەوتنە خاکی پات

پاک لە ژێر پێتدا کووژاون، شێخ و شاب و پیر و لاون

پاک بە عیشقی تۆ سووتاون، ساحیبی کەشف و کەڕامات

ساحیبی عەقڵ و شعووری، بە زاهیر دەڵێی بلووری

بە باتین پارچێک لە نووری، ئەی شافیعی ڕۆژی مەمات

شافیعی ڕۆژی ئاخرەتێ، خۆڵقای لە نووری قودرەتێ

شیفاخوازی بۆ ئوممەتێ، سەرداری کوللی مەخلووقات

بۆ مەخلووقات تۆ سەرداری، شیوەن و گریان و زاری

هیچ کەس نییە غەیرەز باری، مەگەر هەر ئەو ڕەحمێ بکات

ڕەحمێکم پێ‌بکەی خودایە، جاهیل و فەقێ و مەلایە

هەرکەس دەفتەری لە لایە، ڕەببی من چیم لێ‌بەسەر هات

چم بەسەر هات لە دنیایە، ئەوی چاندم لە مەزرایە

هەر چەند دەکەم وەکۆ نایە، ڕەببی تۆی ساحیب دەسەڵات

ڕەببی زوو بێی بە فریادم، خۆت بپرسی عەرز و دادم

بەشکم حاسڵ بێ مرادم، بە جارێکی بمدەی نەجات

بە جارێک نەجاتم نابێ، لە ڕۆژی یەومولحیسابێ

خێر و شەڕ سەربەسەر نابێ، نامێنێ مەیلی برات

چۆن دەمێنێ مەیلی بابت، لەبەر میزان و حیسابت

لە بەهەشت و لە عەزابت، دڵیان غەمگینە مەخلووقات

مەخلووقات دڵیان غەمگینە، ئاگری دۆزەخ بە تینە

کوا (محەممەد) شای مەدینە، بێ‌ عیلاجێکمان بکات

عیلاجمان ناکرێ بەو حاڵە، ئەو دڵەی پڕ لە خەیاڵە

دایم پڕ لە ئاهە و ناڵە، بۆتە تەیرێکی بێ‌قینات

تەیرێکی بێ‌پەڕ و باڵم، تەن سووتاوە وەک زوخاڵم

ئەودەمەی خۆش بێ بە حاڵم، تێر بکەم سەیری باڵات

سەیری باڵات کە مەفتوولە، بە ئیسمت قەسەم ڕەسوولە

بە سەگی خۆتم کە قەبوولە، بۆ پاسەوانی درگات

من پاسەوانی درگاتم، تا لە دونیا بێ حەیاتم

مونتەزیری خاکی پاتم، چون مەتڵەبم حاسڵ دەکات

لێی‌دەبێ حاسڵ مرادە، هەرچی کردم لە دنیادا

زەڕڕەیەک نەفعم بۆ نادا، عومری درێژم چوو بە بات

چوو بە با عومری درازم، هەر ئەتۆی قەست و نیازم

مەتڵەبێکت لێ‌دەخوازم، قەترەیەک ئاوی حەیات

پێم عەتا کە نووری چاوە، جان فیدات بێ جیسم و ناوە

(ئەحمەدی کۆر) بۆت سووتاوە، ئارەزوویە خاکی پات

دەسکەوت و ئاکامی ئەم وتارە:
شێخ ئەحمەدی کۆر شاعیر و خواناسێکی گەورە بووە کە مایەی شانازی بۆ خەڵکی شاری شنۆ و دەوروبەر و هەروەها خەڵکی شاری بۆکان و ناوچەکەیەتی. لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر ژیانی ئەم پیاوە گەورانە ئەرکی سەرشانی هەموو شاعیر و توێژەر و ئەدیبێکە و ڕێزلێنانیان لە لایەن ئەنجومەن و بنکە ئەدەبییەکان و وەزاڕەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی و ئەنجومەنی مەفاخیری میللی و شووڕاکانی ئیسلامی پێویستە و دەبێ هەوڵ بدرێ شوێنەوارەکان و ئەو شیعرانەی کوتوویانە بدۆزرێنەوە و چاپ بکرێن. لێرەدا ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری شنۆ بۆ باشتر ناساندن و ڕێزلێنان لەم بلیمەت و خواناسە گەورە زۆر پیرۆز و بە نرخە و ئەنجومەن و بنکە و ڕێکخراوەکان دەبێ ئەم کارە بکەن بە سەرمەشق و ئەوانیش بۆ ڕێزلێنان و توێژینەوە لەبارەی شاعیران و ئەدیبان و گەورە پیاوانی مەڵبەندی خۆیان تێبکۆشن و بە تایبەت لەبارەی ئەم هونەرمەند و شاعیر و ئەدیبانەی نەناسراون بۆ گردەوەکۆیی شوێنەوارەکانیان و ڕێزلێنانیان هەوڵ بدەن.
سەرچاوەکان:
1- دیوانی ئەحمەدی کۆر، گردەوەکۆیی مەلا عەزیز داشبەندی
2- ئەحمەدی کۆر و زانایانی عەمبار، لێکۆڵینەوە و گردەوەکۆیی مەلا مستەفا ڕەشیدی(زاواکێو)
3- شاعیرانی عارفی کورد توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مستەفا ئێلخانی‌زادە
4- قوڕئانی مەجید

ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,260 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | کۆڕی زانیاری ئەدیبانی کورد
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 27-01-2016 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 10-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 3,260 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.212 KB 10-08-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلا وێنەیی 1.0.1227 KB 27-01-2016 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,889
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,328
فایلێن پەیوەندیدار 97,291
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!