گرووپی هەڵپەڕکێی کەرکووک لە ڕۆژی 04-05-2005 دامەزرا، بەڵام لە 09-09-2009 بە شێوەیەکی ڕەسمی دامەزراندنی گرووپەکەمان ڕاگەیاند، بەڵام سەر بە حکومەت نین، واتە وەک گرووپ و سەنتەرە هونەرییانە نییە کە حکومەت منحەیەکی تایبەتییان پێ ببەخشێت بۆ ڕاپەراندنی کارەکانیان، بەر لەو قەیرانە ئابوورییەی کە ئێستا کوردستانی گرتۆتەوە ڕێکخراوەکان بەگوێرەی توانای خۆیان هاوکارییان دەکردین، بەڵام لەبەر ئەوەی قەیرانی ئابووری هەموو جومگەکانی ژیانی گرتۆتەوە ئێمەش بەش بە حاڵی خۆیان زەرەرمەند بوونو کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کارەکانیان هەبووە.
ئەم گرووپە لە 9 کچ و 9 کوڕ پێکدێت کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆن، لەگەڵ سێ ڕاهێنەر، هەفتانەش 3 ڕۆژ لە بارەگای سەنتەری (هونەردۆست بۆ داکۆکیکردن لە مافی هونەرمەند) مەشقەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
سەماکەرەکان لە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحیشی تێدایە، واتە هەر چوار نەتەوەکەی شاری کەرکووک، تابلۆکانمان زیاتر گوزارشت لە شایی و هەڵپەڕکێی دەڤەری گەرمیان بەگشتی دەکات، هەروەها جلوبەرگی کۆنی ئەو دەڤەرەش لە تابلۆکاندا بەکاردەهێندرێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,217 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!