لە 1964 لەگوندی قوتان لەدایکبووەو تا قۆناغی یەکی ناوەندی خوێندووە، لەبەهاری ساڵی 1983 ڕوو لەئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەکات و لەڕیزەکانی (ی، ن، ک) دەبێت بەپێشمەرگە، پاش ماوەیەکی کەم دەگەڕێتەوە سنوری تیپی (21)ی #کەرکووک# و درێژە بەخەبات دەدات، پاشان وەک فەرماندەی مەفرەزە لەکەرتی چواری تیپی (25)ی خاڵخالان بەردەوام دەبێت، هاوکات ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو، خاوەن بیرێکی فراوان و شۆڕشگێڕانە بوو.
شەهید لەماوەی ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری زۆربەی شەڕەکانی سنوری تیپی (21)ی کەرکووک و (25)ی خاڵخالانی کردووە، هەروەها بەشداری داستانی دابان- هەلاج و شەڕەکانی سەرجادەی دوکانی کردووەو پێشمەرگەیەکی هەمیشە قسە و ڕووخۆش بووەو تەنانەت ماڵی خانەوادەکەشی شوێنی حەوانەوەو خۆحەشاردانی پێشمەرگە بووەو زۆر دڵسۆزو وەفاداری یەکێتی بوون.
شەهید شاهۆلەشەوی 7-08-08-1985 لەشیوەسوور لەگرتنی چەند ڕەبییەیەکی بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی بەعس لەگەڵ (7) حەوت هەڤاڵی تری شەهیددەبێت و دەگاتە کاروانی شەهیدانەوەو تەنانەت لەبەر سەختی شوێنەکەیان تەرمەکانیان دەکەوێتە بەردەستی ڕژێم و ڕۆژی دواتر تەرمەکانیان لە (رێدار) بەشێوەیەکی ناشیرین پیشانی خەڵکی دەدەن و پاشان شارەوانی کەرکووک بەنهێنی لەگۆڕستانی شێخ محێدین بەخاکیان دەسپێرن، بەلام دواتر لەڕێگای کەسێکەوە شوێنی گۆڕەکەیان بۆ ئاشکرادەکرێت و کەسوکاریان بەنهێنی سەردانی گۆڕی ڕۆڵە جوانەمەرگەکانیان دەکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,659 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!