- پارێزگاری ئامەد ئەمڕۆ قەدەغەی هاتوچۆی لە 13 گوندی سەر بە ناوچەی لیجە و هانی ڕاگەیاندو سوپای تورکیا ئۆپەراسیونی سەربازی لەو ناوچەیانە دەستپێکرد بە پاساوی "بوونی بارەگەکانی پەکەکه".
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە ڕوویداو تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.
- لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.
- داواکاری گشتی ئەنقەرە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری ئەو پارتەی بانگهێشتی دادگا کرد بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانیان سەبارەت بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,793 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!