دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا 11 ئەم مانگە 91 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەکە لەزیادبوندایە.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ لەسەر لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند، 91 هەزار گەشتیار تاکو ڕێکەوتی 9/11 هاتۆتە هەرێمی کوردستان، ژمارەکە لە زیاد بوون دایە و ڕۆژانی داهاتو ژمارەی زیاتر ڕادەگەیەنن.
دەستەی گەشتوزار پێشتر پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیاندو ڕایگەیاندبوو پێشبینی کردبوو ڕێژەی گەشتیار لەم جەژنەدا بەراورد بە جەژنی ڕابردوو کە زیاتر کە 122 هەزار گەشتیار ڕوویان لەهەرێم کردبوو زیاتر بێت.
دەستەی گەشتوگوزار ماوەی چەند مانگێکە شێوازێکی نوێ پەیڕه و دەکات بۆ ڕاکێشانی گەشتیار، ئەوەش بریتی یە لە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان بۆ هێنانی گەشتیار بەشێوەی گروپی گەشتیاری گەورە.
هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەرێگەی ڕاکێشانی گەشتیارێکی زۆرەوە جوڵە بخاتەوە ئه و بازاڕەی کە زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی قەیرای داراییەوە وەستاوە.
بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەم جەژنە بۆ ڕاکێشانی گەشتیار، دەستەی گەشتوگوزارو حکومەتی خۆجێی پاێزگاکاکان داوایان لە هۆتێل و چێشتخانەکان کرد لە ڕۆژانی جەژندا کراوەبن و پێشوازی لە گەشتیاران بکەن.
- 13-09-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,281 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!