دانیشتووی شارەدێی ڕزگاریە لەئیدارەی #گەرمیان# و ساڵی 1994 لەبەتالیۆنی گەرمیان بووەتە پێشمەرگە، لەگەڵ خاتوو مەلیحە لەساڵی 2000 هاوسەرگیرییان کردووە، سێ کچ و کوڕێکیان هەیە؛ ئەردەڵان (13 ساڵ)، نیشتیمان (11 ساڵ)، نیان (9 ساڵ) و لەنیا (چوار ساڵ).تاوەکو یەکخستنی لیواکانی سەر بە#وەزارەتی پێشمەرگە# لەچەند ساڵی ڕابردوودا، ئەرکەکەی لەیەکەی 70 بووە. شەوی 17ی مانگی شەشی 2014، لەروبەڕوبوونەوەیەکی حەوت کاتژمێری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی #داعش# لەکوباشی باشوری ناحیەی #جەلەولا# لە تەمەنی 44 ساڵیدا شەهید بووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,554 جار هاتیە دیتن