نەسیم قادرپوور لە #25-04-1976# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری #بانە# لە دایکبووە.
لە ئێستاشدا لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێە لە ساڵی (2008) و لە دوای مەرگی دایکی دەستی بە نوسین و کاری ڕۆژنامەوانی کرد.
یەکەم بەرهەمی لە ساڵی (2009) بە ناوی #بە سروەیەک؛ بڵێسەی مۆمێکی خامۆش# چاپ کردووە.
لە ساڵی (2010)وە ژیانی تەنیایی هەڵبژاردووە هاتۆتە باشوور لە شاری #سلێمانی# نیشتەجێ بووە.
لەساڵی (2012) دووهەمین بەرهەمی بەناوی #وەرزی فڕینی کەوەکان# چاپکردووە.
لەساڵی (2014) نامیلکەی شێعری(شەراب و تەنیاییەکانی من)ئامادە کراوە بۆ چاپ بەڵام بەهۆی ئەو شەڕەی داعش چاپەکەیی ڕاگرت و خەریکی ئامادەکردنی بابەتێکی نوێ بووە لەسەر شەڕەکانی داعش کە پێی وابووە ئەمەیان گرنگترە دواتر بەچاپی بگەێنێ باشترە..
لە ساڵی (2016) کتێبێکی مێژوویی نووسیوە لەسەر شەڕەکانی داعش بە ناوی #مروارییەکانی پێشمەرگە لە شەوەزەنگی داعشدا؛ بەرگی 1# کە لە دوو بەرگ پێکهاتووە بەرگی دووەمی لە سەرەتای ساڵی (2018) چاپکراوە. #مروارییەکانی پێشمەرگە لە شەوەزەنگی داعشدا؛ بەرگی 2#
ئەو دوو کتێبەی پاش هەوڵێکی زۆر نووسیوە، ماوەی سێ ساڵ لە گەرمەی شەڕی داعش لە سەنگەرەکانی پێشەوە بووە. [1]