- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، مەسعود بارزانی پابەندی هەر ڕێکەوتنێکە لەبارەی کشانەوە و مانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردوون، نوسینگەی عەبادیش باسی لەوە کردووە پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردوون دەکشێنەوە.
- وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، 60 هەزار دینار و هاوکارییەکەی ڕێکخراوی (GIZ)ی حکومەتی ئەڵمانیا لەم مانگەوە خەرجدەکرێت و هەر مامۆستایەکیش دەوامنەکات لەم هاوکارییە بێبەشدەبێت.
- وەزارەتی بەرگری عیراق ئاشکرایکرد کە ئەمرۆ چوار فڕۆکەی جۆری ئێف 16 گەیشتۆتە عیراق، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنێکی پێشتری نێوان بەغدا و واشنتۆن بووە کە لە ساڵی 2011 واژۆ کراوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,828 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!