دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 8 مانگی ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر لە کۆی دوو ملیۆن هاوڵاتی تەنها (40) هەزار کەس کارتی نیشتمانی دەرهێناوە.
عەبدولرەحمان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی هەولێر بە دوارۆژی ڕاگەیاند، لە هەولێر 43 فەرمانگەی شارستانی هەیە، دەبێت ئه و فەرمانگانە بکرێنە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی تەنیا دوو فەرمانگە کاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەکەن و ڕۆژانەش 120 کارتی نیشتمانی دەدەنە هاوڵاتیان".
ناوبراو وتیشی "ماوەی مانگێکە دەستیانکردووە بە ڕاهێنان بۆ ژمارەیەک کارمەند و بڕیاریشە بەمنزیکانە چوار فەرمانگەی تر لە کۆیه و خەبات و قەزای سۆران بکرێنەوە، ئەویش بە پاڵپشتی داهاتی ناوخۆ دەبێت".
بۆ یەکەمجار فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە 23ی ئازاری 2016 لە هەولێر کرایەوە.
- 20-11-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,432 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!