قەیس خەزعەلی سەرۆکی گرووپی چەکداریی عەسائیب ئەهلی هەق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی ئەلڕەشید هەندێ بۆچوونی نابەجێی لەبارەی کوردستان و پێشمەرگە و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای داعش خستووەتەڕوو و پێیوایە دوای داعش گەورەترین کێشەی عێراق کوردە.
ئەمە جاری یەکەم نییە ئەم کابرایە قسەی لەمشێوەیە و هەڕەشەئامێز بەرانبەر بە گەلی کوردستان دەکات. هیوادارین ئەم وتە نابەجێیانەی تەنیا بۆچوونی خۆی و چەکدارەکانی بێت و لەو بڕوایەیش نین کە ئەو نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی بکات. داوایش لە سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی دەکەین هەڵوێستی خۆیان لەسەر وتەکانی خەزعەلی دەرببڕن.
گەلی کوردستان و پێشمەرگە چاویان لە خاکی کەس نییە و هەرگیز نەچوونەتە سەر ماڵی کەس. ئەوەی هاتبێتە سەر ماڵی خەڵکی کوردستان و نیازی داگیرکردنی خاکی گەلی کوردستانی هەبێت لە کۆتاییدا بە تیاچوونی خۆی تەواو بووە.
بە دڵنیاییەوە خەزعەلی و هاوشێوەکانی کە بیانەوێ کوردستان داگیر بکەن چارەنووسێکی باشتر لە داعشیان نابێت و نایشتوانێ داعشئاسا بێت و لە کوردستان خەڵک لەسەر ناسنامە و مەزهەب سەر ببڕێ.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
14-12-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,966 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!