دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەبەرامبەر پیسکردنی ژینگە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەناوچە ڕێگەپێنەدراوەکان و پابەندنەبونی هاووڵاتیان بە پاراستنی ژینگەوە، لەساڵی پاردا بەبڕی 80 ملێۆن دینار غەرامەی هاووڵاتیان کراوە.
ڕزگار ئەحمەد، لێپرسراوی خزمەتگوزارییەکان لە شارەوانی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "لەساڵی ڕابردودا لەماوەی 12 مانگدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی پابەندنەبونی هاووڵاتیان بەژینگە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بەشێوەی نایاسی لە جامی سەیارەکانیان و شوێنە گشتیەکان تۆمارکراوە کە بەبڕی 80 ملیۆن دینار غەرامەکراون".
ڕاشیگەیاند "لەلایەن تیمەکانمانەوە سەرجەم ئەو حاڵەتانە تۆمارکراون بە کامێرا، تیمی گەڕۆکمان هەیە کە ڕۆژانە دەگەڕێن بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەنایاسایی خۆڵ و خاشاک فڕێدەدەن".
لێپرسراوی خزمەتگوزارییەکان لە شارەوانی سلێمانی ئەوەش ڕوندەکاتەوە، ئامارەکان بەرەو کەمبونەوە دەچن لەکاتێکدا لەساڵی 2014 غەرامەکان زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بوون، بەڵام لە 2015دا بووە بە 97 ملیۆن دینار، وە ئەمساڵیش کەمبوەتەوە بۆ 80 ملیۆن دینار، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی هاووڵاتیانە.
- 02-01-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,637 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!