$باکووری کوردستان$
- بە بڕیاری دادگای #ئامەد# ئیدریس بالوکان پەرلەمانتاری #هەدەپە#ی شاری ئامەد و ئەندامی وەفدی ئیمرالی ئازادکرا.
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و لە دوو ناوچەی جیاواز، لە ناوچەی هەورامانی تەخت و چاڵدێران سێ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەرەسی ڕەنوە بەفرەوە گیانیان لەدەست دا.
$باشووری کوردستان$
- لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری #سلێمانی# تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە کە بەهۆی سەرماوە ڕەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی ڕایگەیاند، توانویانە تیرۆرستێک بەناوی (علی سلێمان عسمان) دەستگیربکەن، کە ئەنجامدەرێکی سەرەکی کردەوە تیرۆریستیەکەی بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە لە #هەولێر# لە ڕۆژی 17-04-2015.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,478 جار هاتیە دیتن