ئاگاداریەکی بە پەلە بۆ ڕای گشتی
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بەسەر سوڕمانەوە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای پێگەیشت سەبارەت بە ئەژمارنەکردنی پلەی وانەی کوردی لە تاقی کردنەوەکانی پۆلی دوازدەی زانستی بۆ وەرگرتنی قوتابی لە کۆلێژەکانی (ئەندازیاری و پزیشکی و... هتد) کە بە بڕوای یەکێتیەکەمان لێدانە لە زمانی کوردی سەبارەت بە نزم بینینی زمانی دایک و ڕێ خۆشکردنە بۆ فەرامۆشکردنی وانەی کوردی هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە. لە کاتێکدا زمانی کوردی هەنگاوی زۆر چاکی بڕیوە لە زاراوەکانی زانستی و یاسایی و ئەدەبیدا.
جگە لەوەی بڕیارەکە سەرپێچیە لە دەستووری عیراق و یاسای زمانە فەرمیەکان، بۆیە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان ئەم بڕیارە ڕەتدەکاتەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکات فەرمانی پوچەڵ کردنەوەی بریارەکە بدەن.
لەگەڵ ڕێزدا...
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
16-03-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,999 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!