دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەڕیوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵی ژمارەیەک بازرگانان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان و خاوەن کەرتی تایبەت ئەمڕۆ یەکشەممە (19) ی ئازار لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی کارگەیەکە ئامادەکردنی برنج کرایەوە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەوتەیەکدا ڕایگەیانددامەزراندنی کارگە بۆ پیشەسازیی خۆراک و کشتوکاڵ زۆر گرنگە، بەوپێیەی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێک کە پێویستی بەساغکردنەوەی بەرهەمەکانێتی بەتایبەت کە لەئێستادا بەرهەمی ناوخۆ زیادیکردووە وە دڵنیاشین ئەمساڵ بەرهەمی ناوخۆ زیاتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند پێویستە هەوڵ بدرێت بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان لە ڕێگەی کەرتی تایبەت و بازرگانانەوە لە دەرەوی کوردستان ساغبکرێتەوە، هەروەها بۆ ناوخۆش گرنگە کەمتر پشت بەبەرهەمی دەرەکی ببەسرێت، دانانی ئەم کارگەیە هەنگاوێکی باشە تابتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی بپارێزێت.
لای خۆشییەوە محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری پیشەسازی و گەشەپێدانی سلێمانی ڕایگەیاندکەرتی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستاندا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوەو، هەرچەندە پیشەسازیی خۆراکیدا کەمە، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کەرتی تایبەت ڕویان کردۆتە بواری پیشەسازیی خۆراکی.
کارگەی برنجی ئاڵدان دەکەوێتە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی هاوردەکردنی چەڵتووکەکەی لە وڵاتی ڕووسیاوەیە کارگەکە بەبڕی یەک ملیۆن دۆلار درووستکراوە لەڕۆژێکدا توانای پاککردنی 100 تۆن چەڵتووکی هەیە.
19-03-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,549 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!