- سوپای تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 09:15 #پەکەکە# هێرشیان کردووەتە سەر گردێک کە بنکەی سەربازی تورکیای لێبووە لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان. ئاماژە بەوەشکراوە، لەهێرشەکەدا سەربازێکی تورکیا کوژراوه و چواری تریش برینداربوون.[1]
- هاوسەرۆکی پێشویی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- #دەبەپە# و پەرلەمانتاری پێشوو، #ئامینە ئاینا# لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[2]
- سوپای دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی #عەفرین# و جارێکی تر تۆپبارانی گوندی نسریە-ی ناوچەی جەندرێسی کرد و لە ئەنجامدا زیانی ماددی زۆر بە گوندەکە گەیشت.[2]
- #توبا ئاکیڵماس# - نوژیان ئارهان، ئەو ڕۆژنامەنووسە ژنەی کە لە هێرشەکەی #خانەسۆر# برینداربوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.[3]
- لەبەرئەوەی کورسی پێشەوەیان بۆ دابین نەکرابوو، هەریەک لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان (حسک) مەراسیکی یادی 29 ساڵەی بۆردوومانی شارۆچکەی سەیدسادق-یان بەجێهێشت.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 21,156 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!