- لە درێژەی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کەیسی #کەجەکە#، کە بۆ ماوەی نۆ ساڵە درێژەی هەیە، دادگای تورک هەزار و 109 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ زیندانیی بەسەر 99 سیاسەتمەداردا سەپاند.[1]
- دۆخی ناوچەی #خانەسۆر# سەر بە قەزای #شنگال# وەک خۆی و بەبێ چارەسەر ماوەتەوە و هێزەکانی لەشکری ڕۆژ و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (#یەبەشە#) لەشوێنەکانی خۆیان ماونەتەوە، بەرپرسانی ئه و دوو هێزەش جەخت لە مانەوەی هێزەکانیان دەکەنەوە.[2]
- بۆ پاڵپشتیکردن لە هەڵکردنی #ئاڵای کورد#ستان لە #کەرکووک# ژمارەیەک لە پێشمەرگەی دێرین و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی لە بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
- لەمیانەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی تورکمان لەدژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەبەردەم بینای پارێزگای کەرکووک، پەلاماری کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەرماندەیەکی پێشمەرگە کەمال کەرکووکی دەدەن و برینداری لێدەکەوێتەوە.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,192 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!