دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەران ڕایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی سبەی یەکشەممە 7ی ئایاری 2017 لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان میکانیزمی دابەشکردنی ئەو 12 ملیار دینارە یەکلایی دەکەینەوە کە بە بەڵێندەران دەدرێت.
رزگار جەمال، ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند حکومەتی هەرێم پارەی مانگی نیسانی قەرزی بەڵێندەران دابەشدەکات کە بڕەکەی 12 ملیار دینارە و بەڵێندەرانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە.
وتیشی سبەی یەکشەممە بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی پارەکە و پشکی پارێزگاکان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانان کۆدەبینەوە و لە زووترین کاتدا و پێدەچێت لەم هەفتەیەدا بەسەر بەڵێندەراندا دابەشبکرێت.
حکومەتی هەرێم زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار قەرزداری بەڵێندەرانە و تائێستا تەنیا 10 ملیار دیناری قەرزی بەڵێندەرانی داوەتەوە.
06-05-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,466 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!