وەزارەتی ناوخۆی ئێران، سەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئه و وڵاتە ڕاگەیاند، بەوەش ڕۆحانی بۆ چوار ساڵی دیکە لە پۆستی سەرۆک کۆماردا دەمێنێتەوە.
عەبدورەزا ڕەحمانی وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ڕۆحانی بەبەدەستهێنانی 23 ملیۆن و 549 هەزارو 616 دەنگ، ڕێژەی لەسەدا 57 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها ئیبراهیم ڕەئیسی بەبەدەستهێنانی 15 ملیۆن و 786 هەزارو 449 دەنگ، لەسەدا 38 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، مستەفا میر سەلیم 478 هەزارو 215 دەنگ و مستەفا هاشمی تەبایی 215 هەزارو 450 دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە 41 ملیۆن و 220 هەزارو 131 کەس بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە.
دوێنێ هەڵبژاردنی سەۆکایەتی ئێران بەڕێوەچوو، کە کێبڕکێی سەرەکی لەنێوان خەسەن ڕۆحانی کاندیدی ڕیفۆرمخوازان و ئیبراهیم ڕەئیسی کاندیدی محافزکاراندا بوو.
20-05-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,473 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!