- شەوی ڕابردوو، لە پۆلیسی #سلێمانی#، لەلایەن مەفرەزەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگاوە کۆرپەلەیەکی تازە لە دایکبوویان دۆزرایەوە.[1]
- لەیەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتیدا سیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانیی بەرلینی دەربڕی لەبارەی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی مانگی ئەیلولی داهاتوودا.
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان لەوەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەموو ئاگاییەکان لەبارەی شەڕی داعشەوە ناهێڵێت، هاوکات واشنتۆن دەشڵێت ڕێز لەئیرادەی خەڵکی کوردستان دەگرین.
- ماریا زاخرۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ایگەیاند لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی #هەرێمی کوردستا#نی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# لە مانگی ئەیلولی ئەم ساڵدا، سەرنجی ڕاکێشاوین. جەختیشی لەسەر ئەوەکردەوە کە ڕوسیا پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ڕێزگرتن و ڕەچاوکردنی مافە ڕەواکانی سەرجەم تایەفە و کۆمەڵە نەتەوەییەکان دەکات بەبێ مەرج، کوردەکانیش گەورەترین نوێنەری ئه و کۆمەڵانەن. [2]
- ناوەندی ڕۆشنبیری #ئەندێشە# لە سلێمانی دەستی بە هەڕاجکردنی کتێبەکانی کرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەگەری داخستنی ناوەندەکە هەیە.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,623 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!