دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی #وەزارەتی پەروەردەی هەرێم# ڕایدەگەیەنێت کە نزیکەی 256 هەزار قوتابی و خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەکەن، دەشڵێت چاودێری تەواو بۆ هۆڵەکان دابینکراوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی وت ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی حوزەیران، لە سەرتاسەری هەرێم 137 هەزار و 265 قوتابی دەستیان بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی 9ی بنەڕەتی کردووە.
وتیشی سبەی پێنجشەممە 15ی حوزەیران، لە سەرتاسەری هەرێم 118 هەزار و 714 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی (وێژەیی، زانستی و پیشەیی) دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا بۆ هەردوو قۆناغەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 165 هۆڵ بۆ تاقیکردنەوەکان دابینکراوە، چاودێری تەواویش بۆ هەموو هۆڵەکان دابینکراوە.
14-06-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,291 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!