پرۆسەی #بایۆمەتریی هەڵبژاردن# لە ناوەڕاستی ساڵی 2015 دەستی پێکردووە، بەڵام سەرەڕای هۆشداریی کۆمیسیۆن، لەوانەش ڕایینەکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەبێ کارتی بایۆمەتری، هاووڵاتیان وەکو پێویست بەدەم پرۆسەکەوە ناچن.
گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی بەپێی قسەی بەرپرسانی #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق#، 35% تاوەکوو 40%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە مافی دەنگدانیان هەیە، ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار کردووە، بۆیە هەڵبژاردن بەپێی تۆماری وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ساڵی 2005 بەڕێوەدەچێ، چونکە ئەگەر بە بایۆمەتری بێت نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە هەڵبژاردن بێبەش دەبن.
بە گوتەی خەسرۆ گۆران لە هەولێر 45% لە سلێمانی 33% لە دهۆک 58% و لە کەرکووک 56%ی دەنگدەران بایۆمەترییان کردووە. خەسرۆ گۆران دەڵێت ئەگەر بەراورد بکەین بە ڕێژەی دانیشتووان و ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، ڕێژەکە زۆر کەمە.
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیە.
رووداو
15-06-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,092 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!