لەکاتی هێرشی چەتەکانی #داعش# بۆ سەر شەنگال، بەشێک لە خەڵکی #شنگال# ڕوویان لەچیای شنگال کرد، کارێزی شێب، یەکێک بوو لەو کارێزانەی کە بەهۆی سازگاری و ساردی ئاوەکەیەوە، نەیهێشت خەڵکەکە لە چیای شنگال لە تینوێتیدا گیان لەدەست بدەن.
کارێزی شێب، یەکێکە لە کۆنترین کارێزەکان، کە دە کەوێتە باکوری چیای شنگال، ئەم کارێزە بەوە جیادەکرێتەوە لە کارێزەکای تر، کە ئاوەکەی لە هەموو کاریزەکانی دیکەی شنگال سارد ترە، لە پێشتردا خەڵکی شنگال بۆ ئاودانی باخ سودیان لێبینیەوە.
لە ڕۆژی 3ی ئابی 2014دا، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی شنگال، بەهۆی ئەوەی کە ئەو هێزەی لەوێبوون نەیانتوانی بەرگری بکەن و خەڵکی شنگالیان لەبەردەستی چەتەکانی داعشدا بەجێ هێشت، خەڵکەکە بۆ خۆڕزگارکردن ڕوویان لەچیای شنگال کرد و بەرگرییان لەخۆیانکرد، تەواوی چیاکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە گەمارۆ درا بوو، بەڵام لەپاش ماوەیەک گەریلاکانی یەپەگە توانیان ڕێگەیەکی ڕزگار بوون بۆ ئەو خەڵکانە بکەنەوە کە لە چیاکەدا گەمارۆ درابوون و بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان گواستنیانەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,083 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!