بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی #کەرکووک# چەند ڕێوشوێنێک بۆکەمکردنەوەی دیاردەی دزیکردن و ڕفاندن و هەڵکوتانە سەر ماڵان دەگرێتەبەر، وتەبێژی پۆلیسش ڕایدەگەیەنێتئێستا ئه و دیاردانە کەمبۆتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکات.
عەقید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا دیاردەی دزیکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵان و ڕفاندن لەشاری کەرکووک زۆربوون.
وتیشی: ئێستا چەندین ژمارە تەلەفۆن و تایبەتی هێزەکانمان لەرێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوکردۆتەوە، هەروەها لە بازاڕو کارگه و چێشتخانه و پارکەکانیش هەڵوەسراوە، بۆئەوەی لەکاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئاگادارمان بکەنەوە، تاوەکو زوو بەهانایانەوە بچین.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بۆئەوەشکرد، دوای ڕاگەیاندنی دەستگیرکردنی 53تاوانبار بەتاوانی دزیکردن و گێرەشێوێن، پێشنیازەکەی ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی بۆ قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و پێکهێنانی هێزی هاوبەش،ئێستا ئه و دیاردانە کەمبۆتەوە.
30-06-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,291 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!