دواڕۆژ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆی قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی عێراق تا کۆتایی ساڵی 2016 گەیشتۆتە زیاتر 111 ملیار دۆلار.
ماجدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە دەڵێت، کۆی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق تا بەرواری (2016/12/31) بریتیە لە 68،220 ملیار دۆلار، کە دەکاتە 80،636،347 ترلیون دینار، لە کاتێکدا قەرزە ناوخۆییەکان تا هەمان بەروار بریتییە لە 43،505 ملیار دۆلار، کە دەکاتە 51،422،496 ترلیون دینار.
تەمیمی دەشڵێت، به و پێیەش هەموو قەرزەکانی عێراق تا کۆتایی 2016 دەکاتە 111،725 ملیار دۆلار.
ئه و پەرلەمانتارە ڕوونیشیدەکاتەوە ئه و قەرزانە، قەرزی یانەی پاریس و دەرەوەی یانەی پاریس و قەرزدەرە بازرگانییەکان و سندوقی نەختێنەی عەرەبی و قەرەبووەکانی کوەیت و بازرگانی کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکانن، دواکەوتنی هاوردەکردنی وزە، ئەمە سەرەڕای پارەی هەواڵەی زیادکردنەکان و قەرزی کۆمپانیا قەرزدەرە ناوخۆیی و پاڵپشتیەکانی کوتهێنان بودجە و پرۆژه و قەرزی وەزارەتی کارەبایە.
06-07-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,618 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!