لەساڵی 1966 لە ناوچەی #مەرگە# لەدایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، لەساڵانی هەشتاکاندا بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی فەوجی دووی لیوای 11ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بووە، لەگوندی #مەلا عەبدوڵڵا#ی خوارووی #کەرکووک# لەگەڵ دوو هاوسەنگەری تری شەهیدبوو.
بەرەبەیانی 30-01-2015 داعش هێرشێکی فراوانی بۆ کەرکووک دەستپێکرد، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێشگرتن لەو ڕێکخراوە کەوتنە شەڕێکی سەختەوە، ئیبراهیم لەگەرمەی شەڕدا لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دەکەونە بۆسەیەکی داعش و شەهید دەبن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,758 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!