لەدایکبووی ساڵی 1987 لە گوندی #تەوریوەر#ی ناوچەی #ژاوەرۆ#ی #سنە#یە.
شەهید ئەفشار سوورە بوومە، ساڵی 2010 پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتووە و وەکوو ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی کار و ئەرکی پێسپێردراوی خۆی ڕاپەڕاندووە. ساڵی2012 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگایەتی و بە فەرمی بووەتە پێشمەرگە. ناوبراو لە کۆمیسیونی سیاسی - نیزامی سازمان دراوە و تا بەهاری ساڵی2015 ئەرکی پێشمەرگایەتی خۆی لەو کۆمیسیونە بەڕێوەبردووە. ئەفشار لە کاتی شەڕی #کێلەشین#دا لە یەکەم پێشمەرگەکانی حیزب بوو کە ڕۆیشتە شاخ و تا کاتی شەهید بوونی، لە هێزی تایبەتدا وەکوو پێشمەرگەیەکی سەرپەلی نموونە و دڵسوز، ئەرکی خۆی بەجێ گەیاند. ساڵی 2016لەگەڵ تیمێک پێشمەرگە ڕۆیشتەوە بۆ مەئموریەتێکی ناوچە لە نێوخۆی وڵات لە ناوچەکانی سنە و #مەریوان#. پاش 15 ڕۆژ جەولەی سیاسی - نیزامی لە گەڵ هاورێیانی لە شاخی #کوساڵان#، لە لایەن دوژمنی بێ بەزەیی و دژی گەلییەوە لە #26-06-2016# هێرش کرایە سەریان و وێڕای شەهید بوونی 3 کەس لە هاوسەنگەرانی، ناوبراویش لەگەڵ 5 هاوڕێی دیکەی، بێ سەر وشوێن بوون. مەخابن پاش ساڵێک بەدواداچوونی وردی حیزب و ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی و خەڵک، دەرکەوت هاوڕێ ئەفشار شوورە بوومە لە گەڵ 5 هاوڕێی دیکەی گیانی پاکیان پێشکەش بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی ڕزگاریی گەل و نەتەوەکەیان کردووە و شەهید بوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,047 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!